تبليغاتX
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى
بســــــــــم اللة الرحمـــن الرحيم
                                                                                                 نیگار حمد على

 فێر بووم دووربینم بم ..دڵ فراوان بم ..لێبوردە بم .. بچوكەكان گەورە نەكەم...رابردووش لە یاد كەم ...هەوڵ بۆ دا هاتوو بدەم ..بۆ ئێستاشم بژیم ...فێر بووم خۆراگربم ..لەبەردەم ڕەشبایڕۆژگار وەك

 چیا و دار بەروو بوەستم ...بەسەر كۆسپەكانی سەر ڕێ سەركەوم...

فێری كردم بەدەم ناخۆشیەكان پێبكەنم، چونكە ڕۆژێ دادێ كۆتاییان دێ،،فێریش بووم بەرامبەر ئەوانەی رەخنە م لێ دەگرن تەواو بێ دەنگ بم . چونكە راستیەكان نازانن ..بەگومانن..هەرئەوەندەی ئەیلێن ئەیزانن ..فێری كردم . ماندوو نەبم ..سوربم لەسەر جوانیەكان. بۆ خۆم نەژیم. بێدار بم ..بە خەندەبم ئەگر چی هەست بە ئازاربم...


: بابه ت ووتار
| |

نیگار حمد على

ئەزانم ئیستە هیلاکى ..دڵ بەخەمى .بێ تاقەتى و هێزت نیە..هیچ ڕوناکى شک نابەى تروسکەى هیوات نەماوە ..ساتەکان ئەستەم گوزەر ئەکەن ..خۆشیەکان لیت دورن ..

 

 


: بابه ت ووتار
| |

 نیگار حمد على

ئەگەر کەس لەلات نیە و تەنهاى بەرامبەر تەلەفزیون دانیشتوى و کۆنتروڵى سەتەلایت بەدەستەوەیە و لەپر چاوت بە دیمەنیکى ناشرین و ناشایستە دەکەوێ  ...ئاگادار بە کامێراى هەمیشە کراوەت بەرامبەرەو شەرم بکە ...


: بابه ت ووتار
| |


نیگار حمد على

ئیمە دڵنیاین کە هەرچى جوانیەکانە بۆ مرۆڤى بروادار دروست کراوەو خوشیەکانیش بە رێوو شوینى خۆى شایانى ئەون ...کاتێ قەدەغەکراوێ دەبینین و بێ ئاگا لەدەریاى ئەودا مەلە ئەکەین و نقومى بەناو خۆشیە کاتیەکان دەبین  ..توشى ئەنجامێکى تاڵ دەبین و پەشیمانیش داد نادات و سودى نابێ ...

 


: بابه ت ووتار
| |


هەموو بابەتەکان


بابەتەکان

لينكه كان

:زمارةى سةردان: