نیگار حمد علی 
لێم مەگەڕێن ..لەم ئانەدا نیشتمانم بونی نیە و نیم ... ئێستا زانیم چه‌نده غه‌ریبم زۆر غه‌ریب تر له رابردوم....سه‌فه‌رێک سه‌راپای مه‌مله‌که‌تی روحمی گۆری وئاسوده‌م...... باکم نیه.... لەگەڵ چرۆ و چڵ و سەوزایی ناڕوێم ....لەژێر گەڵای گولەَ نیسانە و گوڵاڵە سورەش نابم....لەگەڵ مەل و کەناریەکان نافڕم... لە روخساری زەردی نێرگزێکیش ناچم....
نیگار حمد علی ن
(به‌ناوى خواى زانا‌و دانا) ئه‌و خوایه‌ى كه عه‌قڵ و هۆشى به مرۆف به‌خشى، تا هه‌وڵ دا له‌ژیان، رامێنىَ و بدوىَ،به‌هه‌ست بژى..... ناسكه په‌یامێك بۆ هاوقه‌ڵه‌مانم له یادى111 ساڵه‌ى رۆژى رِۆژنامه‌گه‌رى كوردى: پیرۆزباییكه‌ى شایسته وه‌ك هه‌سته جوانه‌كانى ناخ و دڵتان ، پاك وه‌ك بێگه‌ردى ده‌رونتان گه‌ش وه‌ك دیده‌ى چاوانتان ، رِوون وه‌ك ئامانجى بالاَتان ،بوێر‌و ئازا وه‌ك نوكى خامه‌تان ،

