|
ده‌مه‌و پایزێكی غه‌مگین ,كه‌ته‌نیایی لێ ده‌چۆرا..پێیه‌كانم به‌قه‌راغ شۆسته‌كانه‌وه ده‌نوسان ..بێ ئاگا له چاوه‌كانی ده‌وروبه‌رم ..ته‌نیایی وه‌كو فنجانێكی قاوه به ئاسانی ده‌یخواردمه‌وه .خه‌یاڵ له‌ناو قه‌ده‌رێكدا گه‌مه‌ی به‌ڕوئیاكانم ده‌كردو نیگا وه‌ریوه‌كانی پێده‌هۆنیمه‌وه..ئای خوایه گیان ئێمه چۆن له نێو په‌نجه‌كانی قه‌ده‌ردا گه‌مه به ڕوحمان ده‌كه‌ن ...من ده‌مێكه له‌گه‌ڵ خه‌مێكی قه‌یره‌دا هاوڕێم ,,خه‌مێك بچوكتر له‌وه‌ی له شیله‌ی شا د ییه‌كم هه‌ڵكێشێ و گه‌وره‌تر له‌وه‌ی له‌سه‌فه‌رێكی كورتی سه‌رابیم بگێرێته‌وه ..كزه بای ئێواره‌ێكی نارنجی كه له‌ڕه‌نگی میوه‌یه‌ك ده‌چوو كه هێشتا هیچ ڕه‌نگێ پێی ئاشنا نه‌بوه , په‌یامێكی پێ سپاردم ..په‌یامێك دروست له‌ژیانی نێو دوو جیهانی ده‌كرد .. وه‌ك به‌رزه‌خ ومیعاد ژیان به دوو ڕوئیای جیاواز ..دوو خه‌نینی جیاواز .له سینه‌ی مرۆڤێكدا ده‌بێته چ حه‌شرێ؟؟؟هه‌میشه مرۆڤ كه ژیان ڕوئیاكانی تێك ده‌شكێنێ وده‌یباته به‌رده‌م به‌ر باد ترین چركه سات ,,ده‌گه‌رێته‌وه نێو ئاپارتمانه‌كانی ڕوح بۆ نێو شوقه برۆنزیه‌كانی, له‌وێ یاری به كریستاڵه‌كانی خه‌یاڵ ئه‌كات..ئیدی گرێكانی به‌خت ده‌كرێنه‌وه وئاسووده‌یی هێدی .. هێدی له كه‌شتی سكونه‌تدا له‌نگه‌ر ئه‌گرێ ..نیشتمانی ڕوح به گله‌ییه‌كانی ژیان سانسۆر ناكرێ ..ئه‌وێ مه‌مله‌كه‌تی ئارامیه و ویژدان سنوره‌كان به وه‌فا داده‌رێژێ ..مرۆڤه ڕوحانه‌ته‌كان بێ منه‌ت ترین كه‌سی به‌رده‌م كۆسپه‌كانی ژیانن,, پێ له‌سه‌ر به‌رزترین كۆست داده‌نێن .. به‌یه‌ك زاتی به‌رز كه ده‌ستی مردنی پێ ناگات ئاشنا ده‌بن .. ئیدی ئه‌و به ئه‌رزشترین توحفه‌یه كه‌له‌سینه‌ی روحانیه‌كاندا هه‌ڵده‌گیرێت ..رۆحانیه‌كان ته‌نها كه‌سێكن ئاشنان به رۆشنایی و به‌رزی ئه‌ستێره‌كان.. شه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌كه‌شكه‌شانی فه‌له‌ك دا ده‌گه‌ڕێن , گوێ له ڤستیفاڵی ئه‌ستێره‌كان ده‌گرن , كه ژیانی پێ مه‌ست و سه‌رسام ده‌كه‌ن .. ئه‌م نیشتمانی ڕوحه هه‌موو كه‌س له خۆ ناگرێ , هه‌موو ڕوحێ جه‌زبه‌ی خۆشه‌ویستی ناگرێت ..ئه‌م ڕێزه له په‌یكه‌ری ئه‌و مرۆڤانه هه‌ڵ ده كێشرێت كه‌سه‌ریان له‌به‌رزترین جێگه‌دا له عیشق ده خشێ , رۆحانیه‌كان لێره هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن ..ئیره واته : ژیان هه‌میشه روح عه‌زاب ده‌دات , ده‌یانه‌وێ له پێ خه‌فی شه‌ره‌فترین مردنا بخه‌ون ..تاكو ڕوح بیان فڕێنێ وله به‌رزترین مه‌قامدا سنار بگرێ , ده‌بێ به‌سه خترین كۆسپدا سه‌ركه‌وین به مه‌حزونترین ڕێگه‌دا هه‌نگاوی یاخی بوون هه‌ڵ گرین ,, تا ده‌بینه میوانی قه‌ده‌ره جوانه‌كانی خلود.... |