|
و: نیگار حمد علی
ڕۆژێك پیاوێك له‌بازار به‌لای ماسی گرێك دا تێپه‌ری و ماسیه‌كی گه‌وره‌ی بینی و ویستی به‌زۆر لێی بسه‌نێ ,,ماسی گر ئه‌یووت:ناتده‌مێ به پاره‌كه‌ی شت ومه‌ك بۆ ماڵ و مناڵم ئه‌كرم ..به‌لاَم پیاوه‌كه لێی دا‌و به‌زۆر لێی سه‌ندوو بردی.. پیاوه‌كه ده‌ڵێ:كاتێ من ئه‌رۆشتم هه‌ستم به گازێكی توند كرد له په‌نجه‌م زۆر ئازاری دام ..كاتێ گه‌شتمه‌وه ماڵه‌وه و دام نا ..په‌نجه‌م زۆر ئازاری هه‌بوو و ئاوسا به‌رگه‌م نه‌گرتوو چومه لای دكتۆر و پیی وتم : ئه‌مه سه‌ره‌تای داخورانه و ئه‌بێ بیبڕینه‌وه تا نه‌گه‌شتۆته ده‌ستت ...په‌نه‌جه‌یان بڕیمه‌وه..دوای ئه‌وه ئازارم زیادی كرد و نه‌م ئه‌توانی بخه‌وم ..وتی ئه‌بێ ده‌ستت ببرینه‌وه ..تا زیاتر بلاو نه‌بوه ,,بڕیانه‌وه ..ئازار هه‌ر زیاد بوو ...به‌ره به‌ره بڕیانه‌وه تا قۆلم دوای تا هه‌مووو ده‌ستیان تا بن باڵم بڕیه‌وه...خه‌ڵكی لێیان ئه‌برسیم به‌چی وات لێهات ..منیش به‌سه‌رهاتی ماسیه‌كه‌م بۆ گێڕانه‌وه...وتیان هه‌ر سه‌رتا چوبایه لای و داوای گه‌ردن ئازایت لێبكردایه‌و باسی بڕینی قۆڵت بكردایه باشتر بوو‌و..به‌لاَم ئیسته‌ش هه‌ر برۆ تا ئازاره‌كه به هه‌موو گیانت بلاَو نه‌بوه..پیاوه‌كه ئه‌ڵێ زۆر گه‌ڕام و پرسیارم لێ‌كرد تا دۆزیمه‌وه .. خۆم به‌سه‌ر قاچی داداو گریام و پێم ووت : تخوا بمبه‌خشه‌و لێم ببوره..وتی : تۆ كێی ؟؟وتم ئه‌و كه‌سه م كه ماسیه‌كه‌م به‌زۆر برد و باسی بڕینه‌وه‌ی ده‌ستم كرد‌و نیشانم دا ..ئه‌ویش به بینینی گریا وتی: من ئه‌وه لێت خوش بوم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌به‌سه‌رت هاتوه ..وتم تخوا كاتێك ماسیه‌كه‌م برد دوعات لێكردم :: وتی به‌ڵێ:: وتم خوایـــــــــه ئه‌و به هێزه‌و منیش بێ ده‌سه‌لاَتم ..ئه‌و ڕزقه‌ی تۆ پێت داوم وا به زۆر ئه‌یبات .. خوایه ده‌سه‌لاَتی خۆتی نیشان ده... منیش وتم :: ئه‌وه‌تا به‌راستی خوا تۆڵه‌ی بۆ كردیه‌وه نزاكه‌ت گیرا بوو..ده‌ستی په‌روه‌ردگارم بینی و ده‌ستی سته‌می بڕی .. تۆبه‌م كرد‌و بریارم دا هه‌رگیز سته‌م نه‌كه‌م.. ڕاو ڕوانینی زیاتر بۆ ئیوه ی خوێنه‌ر جێ ئه‌هێڵم .... سه‌رچاوه::: http://www.3alam-top.com/vb/t2547.html |