پیشه‌وای خوا ناس و بلیمه‌ت,, زیره‌ك وبه‌رَیز,, هێمن و له‌سه‌رخۆ,,پشوو درێژ,, وا له ناو بازنه‌ی ئیمان و په‌روه‌رده‌و فێركردنی قوتابیان سه‌رقاڵی وانه وتنه‌وه‌یه ,,ته‌واو له مانای جوان و ئاموژگاریه به سووده‌كان ڕۆچون ,,یه‌كێ له نه‌یاره‌كانی ,,دڵ ِره‌قانه ...ده‌یه‌وێ له‌م هێدی وهێمنیه‌ی ده‌ریبێنێ و ئه‌م ڕه‌وشته جوانه‌ی لێ بشێوێنێ ..به‌ڵام با بزانین فێڵی ئه‌و له‌كوێ و هێزی ئیمان و سه‌برو ئارامی و
ژیری پێشه‌وا شافعی له‌كوێ ...هه‌روه‌ك ده‌ڵێت:
بێڕێزی ئه‌نوێنی به‌رامبه‌رم كه‌چی ناتوانم وه‌لام ده‌ربم
تو هه‌ر بێڕێزی منیش به‌سه‌برم بخور به‌سوتان بونی خوش ئه‌بێ
ئه‌م پیاوه سوێند ده‌خوا كه ده‌بێ یان پێشه‌وا شافیعی توِره بكا و وانه‌كه‌ی لێ بشوێنێ و تێكی بدات یان خێزانه‌كی ته‌لاق بدات... به‌ڵام چون؟؟؟بیری كرده‌وه و ئه‌مه‌ی به خه‌یاڵ دا هات و له‌كه‌ڵ ژنێكی داوێن پیس ڕێكه‌وت ...
له‌گه‌رمه‌ی وانه وتنه‌وه و خوێندندا پێشه‌وا شافیعی ڕوناكی ده‌به‌خشێ و مانای بون و ژیان بۆ ئاماده‌بوان ِراڤه ده‌كا, ژنه‌كه هاته مزگه‌وت و ووتی: دوێنی شه‌و له گه‌ڵم خه‌وتی و كرێكه‌ت نه‌دامێ و ڕۆشتی؟؟ هه‌موو توره بون و بۆڵه بول َ ده‌سی پێكرد ..له ناو ئه‌م باره‌دا پێشه‌وا شافیعی پێی ووت:: كرێ یه‌كه‌ت چه‌ن بوو؟؟
ژنه‌كه ووتی:: ئه‌وه‌نده بوو.. ئه‌ویش پاره‌كه‌ی پێدا و هیچ پرسیاری نه‌كرد...ده‌ستی كرده‌وه به وانه خوێندن .. دوایی كه‌مێك پیاوێك به‌په‌له هاته مزگه‌وت و داوای یارمه‌تی ئه‌كا و ووتی: ئه‌ی پێشه‌وا
من سوێندم خوارد یان ئه‌م كۆره زانستیه پیرۆزه‌ت لێ تێك ئه‌ده‌م یان ته‌لاقی خێزانم كه‌وتبێ؟؟؟ ئیسه ته‌ڵاقم كه‌وتوه یان نا ؟؟؟من ئه‌و ژنه‌م به‌كرێ گرتبوو كه له‌م كاره‌ی پێم سپاردبوو ده‌رچێ گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی بكه‌م.. به‌ڵام گه‌ڕایه‌وه به په‌شیمانی و دوای لێخوش بوونی خوایی ئه‌كات و ئه‌لێت:: ئه‌مه مرۆڤه و له فریشته ئه‌چێ ..من له ناخه‌وه ڕاچڵكیم و به هه‌ڵویستی جوانی هه‌ژاندمی و بۆ هه‌تا هه‌تایی په‌شیمانم و ته‌وبه‌م كرد .... به‌ڵام ئه‌ی سه‌باره‌ت به خێزانم چی؟؟؟ ته‌ڵاقم كه‌وتوه یان نا ؟؟
ئا لێره‌دا ده‌مو چاوی پێشه‌وا شافیعی گه‌ش بوو ووتی::به‌ر استی خوایه گیان راستت فه‌رمووه::
(ان الله یدافع عن الذین وامنوا الیس الله بكاف عبده ان تنصروا الله ینصركم ویثبت اقدامكم )
ته‌واوی ئه‌م شوینه پڕ بوو له بێ ده‌نگی و سۆزوو خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی .....
سه‌رچاوه : منتدی المسلم
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى
بســــــــــم اللة الرحمـــن الرحيم
پێشه‌وا شافیعی و ئه‌م ژنه..!
2008/11/12
: جیروک
|
|

