ئــــــــازاری رۆح ...
2008/11/14
نیگار حمد علی
خۆ من ویستم ئه‌م جاره‌یان به زمانی گوڵ بدوێم ..به بۆنی نیرگز شنه‌ی ڕوحتان فێنك كه‌م ویستم خه‌نده یه‌ك بخه‌مه ناو بوخچه‌ی غوربه‌تی ..وا ئه‌بینم هه‌واری روح تینوه وهه‌سته‌كانیش گه‌ره‌كیانه كه‌مێ پشوو بده‌ن ,,له ژێر ساباتی سۆز‌و ئه‌وین سه‌ر خه‌وێ بشكێنن ,,له‌گه‌ڵ خه‌ونه په‌مه‌ییه‌كانا ئاوێزان بن ..هه‌ر بۆیه :::
ویستم به‌شه‌ماڵ بڵێم له‌سه‌ر فه‌رشی دیوه‌خانی ده‌رونتان بۆ چه‌ن ساتێ میوان بێ ,بۆَ گوڵزاری ناخیش شه‌ونم و ئاوی موحیبه‌ت بینێ,,بو دیده‌یه‌ی چاوه‌كانیش خۆشی بێنیێ,,ویستم ئیواره‌یه‌كی نارنجی بكه‌مه دیاری پڕ به‌هار بێ ,,جوان و ناسك وه‌ك خونچه‌ی به‌ره‌به‌یانێ,, كه‌هێشتا هه‌تاوی باخچه پێی ناكه‌وێ..نه‌وه‌ك بۆ دواجار بسوتێ..
ویستم ناو هه‌ڵاڵه بكه‌مه جێ ژوانی ساته كان ..تریفه‌ی مانگیش بكه‌مه ڕۆشنا یی ته‌نیا یه‌كان .. چه‌پكێ ئه‌ستێره‌ش وه‌ك چراخانی تاریكیه‌كان ..دڵی چیاش ببێته باوه‌شی خه‌مه‌كان ..ویستم له‌گه‌ڵ ئاو‌و ڕوناكی سه‌فه‌ری خۆری ژیان كه‌ین ,,,به‌ره‌و لوتكه‌ی ئاسۆی هیوا كان هه‌ڵزنین..ته‌واو ئاوێزانی شادی شیله‌یه‌كی نه‌براوه بین....
ویستم په‌ڕه‌ی گوڵێكی په‌مه‌یی كاڵ ..خه‌نده‌ی دڵێكی پڕ خوێنی ئاڵ ...نیگای گه‌شتی سه‌ر كه‌ناری كامه‌رانی گه‌شی گڕو گاڵ..بكه‌مه دوا وێسگه‌ی هه‌ناسه بێ نازه‌كان ... ویستم به ره‌شه‌با بڵێم ..هه‌ڵكه..تۆوی خه‌مه‌كان به‌ره ...فرمێسكه‌كانیش بسڕه ..ته‌مه‌نی بێ نازی به‌ره.. له گه‌ڵ ته‌واوی ناسۆریه‌كان یا به شه‌پۆلی ده‌ریایدا بده... یا له دورگه‌ی وون بونا بینێژه ..ئینجا له‌وێوه بۆ دوا جار چرۆكانی به‌خته‌وه‌ری بهێنه‌وه...هێدی ..هێدی ده‌روازه‌كانی ڕوح بكه‌ره‌وه‌و.. ئه‌وسا له شوێن ڕه‌گی هه‌موو ئازاره‌كان بیڕوێنه‌وه...
بیڕوێنه‌وه.... ....

: پەخشــــــان
|
|