+پیرۆزتان بیت ..هەنسک وگریانى خوشى...هیلاک بوون و خواپەرستى ...ڕاکردن و سەرفرازى ..یەک دەنگى و یەک پوشى ..یەک هیواو یەک مەبەستى ...
+پیروزتان بێت ..ئەم هەوارە ئاوەدانە ..ئەم سەفا و مروەیە ...ئەم سەردان وزیارەتە .. ئەم نزاو پارانەوە ..ئەم ناوەو پیرۆزیە ...ئەم تاجە زێرینە ..ئەم ڕێزو خەڵاتە خواییە ...
+پیرۆزتان بیت ..ئەم بەهارە قەشەنگە ...ئەم فیستفاڵەجیهانیە ...ئەم دەروونە ئارامە ...ئەم باخچە پڕ گوڵزارە ..ئەم کانیاوى زەمزەمە ...
+پیرۆزتان بێت ... ..شوێن پێى ئازیزان...شارى شاهى شاهان ...مەزارى کەلەَ پیاوان ...سەردانى دایکى دایکان ...لانەى پێغەمبەرو هاوەڵان ...گۆرەپانى سەروەران ..خوێنى گەشى نەمران...
+پیرۆزتان بێت ...لێبووردەی میهرەبانى .. .. سیمایى نورانى....فرمێسکى شادومانى..هاوسەفەرى دڵسۆزى ..نیگایى پڕ جوانى..قیبلەى راستەقینەیى....
+پیرۆزتان بێت.. پەیمان دان و ژینى نوێ....ئاوێزانى هەست و سۆزێ ..بە بۆنى خۆشى ئەوێ ..دەرون بەرەکەتدار ئەبێ ..بۆ ئێرەش ناوى حاجى...متمانەت بێ ئەبەخشرێ ..
+پیرۆز تان بێت ..لە ئێوە ناخى جوانى ..لە ئێمەش چاوەروانى ... وێناى مەکەو مەدینە ..بۆمان بێنن بەدیارى .....سابەڵکو بە بینینیان خەمەکانمان برەوێ ... لە ئێمەو لە ئێوەش ..ئەى کاروانى خواپەرستان ،،،خوشکان و برایان ...جەژنى قوربان پیرۆز بێ...یاخوا حەجتان قبوڵ بێ ..
خوایە ..خاوەن دەسەڵاتى ..بەهێز و بەتواناى .، دڵنیام وا ئەمان بینى..، تاکە پەناى هەموان تۆى ....ئێمەش بەرە بۆ ئەوێ ..تا کو دڵمان بسرەوێ ..بەر رەحمەتى تۆ کەوێ ...

