. هه‌ر له منداڵیه‌وه به‌ره‌نگارى ژیان بووه‌ته‌وه‌و هه‌ستى به سته‌م و نادادپه‌روه‌رى كردوه، ئینجیلی خوێندۆته‌وه‌و ئینجا رووى كردۆته ئاینى ئیسلام و ده‌ستى كردوه به خوێندنى وانه‌كانى (فیقه و عه‌قیدة) و دراسه‌كردنى له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ى (ره‌جه‌ب اوزكان). هه‌روه‌ها لاى چه‌ندین مامۆستاى تر وانه‌ى وه‌رگرتووه. بروانامه‌ى له خوێندنى ئازاد وه‌رگرتووه، چه‌ندین موحازه‌ره‌ى له توركیا و ده‌ره‌وه‌ى توركیا ووتوه‌ته‌وه. دووساڵ و نیو به‌ند كرا دواى ده‌رچوونى كتێبێكى به‌ناوى (سرقوا عقیدة الشباب بالأسئلة). له ساڵى 1985 گۆڤارى (المكتوب)ى ده‌ركردووه و ئێستاش (به‌رێوه‌به‌رى نووسینى) گۆڤارى ناوبراوه و له ساڵى (1984)وه ده‌نووسێت و خاوه‌نى 70 كتێبه.
له دیدارێكدا ئه‌م پرسیارانه‌مان لێ‌كرد و به‌رێزیشی به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى داینه‌وه: ژیانى خێزانیت؟
سه‌ره‌تاى هیدایه‌ت و موسڵمان بوونت؟
تێروانینی ده‌وروبه‌ر و خێزانت؟
هاورێكانت و دراوسێ؟
ژیانى به‌ندینخانه؟
ژیانى ئێستا‌و كاره‌كانت؟
ئامینه چه‌نك لیك ئۆغڵو: سه‌ره‌تا زۆر به‌خێربێن و به‌خته‌وه‌رم كه خوشكانى وه‌ك ئێوه ده‌بینم، من كورِ و كچێكم هه‌یه 6 نه‌وه‌م له ژیاندا هه‌یه. له ساڵى 1993 سه‌ردانى كوردستان‌م كردوه.
سه‌ره‌تاى هیدایه‌تم چیرۆكێكى دوور و درێژه و زۆر سه‌رسامه، من (مصم و عارض ازیاء) بووم زۆر سه‌ركه‌وتوو بووم، به‌ڵام مورتاح نه‌بووم یه‌كه‌م جار ئینجیله‌كانم خوێنده‌وه‌و قه‌ناعتم نه‌هات، دوایی دراسه‌ى قورئانم كرد هه‌ستم به ئارامى كرد و ده‌روونم ئاسووده بوو هه‌ربۆیه بریارى باڵا پۆشیم دا، ماڵه‌وه‌م رِێگربوون هه‌وڵیاندا په‌شیمان ببمه‌وه و هه‌تا له شوێنى كاركردنم به جۆره‌ها شێوازى ناخۆش هه‌وڵیان ده‌دا به‌ڵام من بریارى خۆم دابوو، من ئه‌وانیشم فێرى قورئان كرد چونكه سووربووم له‌سه‌ر موسڵمان بوونم.
سه‌باره‌ت به هاورێكانم زۆر لایان قورس و ناخۆش بوو هه‌تا یه‌كێ له هاورێكانم سه‌گێكى هه‌بوو ناوى نا ئامینه منیش ده‌ستم به سه‌گه‌كدا هێنا و ووتم ئه‌وه ئاژه‌ڵێكى بێ تاوانه و به‌زه‌ییم پێیدا دێته‌وه، باش بوو خۆت ناو نه‌نا ئامینه چونكه زۆر لام ناخۆش ده‌بوو. هاورێیه‌كى ترم له شوقه‌ى سه‌ره‌وه تفى به‌سه‌ردا كردم منیش چوومه سه‌ره‌وه‌و ده‌مانچه‌یه‌كم برد و كه ده‌رگاى كرده‌وه زۆر ترسا‌و ووتم تفه‌كه بیلێسه‌وه ئه‌ویش زۆر داواى لێبوردنى كرد و منیش وازم لێهێنا.
له ساڵی 1984 هه‌شت ساڵ حوكم درام له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه (سرقوا عقیدة الشباب بالأسئلة) به‌ڵام ته‌نها دوو ساڵ و نیو له زینداندا مامه‌وه و به فه‌رمانى (توركت ئۆزال) سه‌رۆكى ئه‌و كاتى توركیا ئازاد كرام. له به‌ندینخانه‌دا شتى زۆر سه‌یرم بینی، رۆژێك چاوم لێ‌بوو ئه‌فسه‌رێكى دكتۆر شتێكى به سسته‌ره‌كه‌ى ووت ئه‌ویش هاته‌لام و سرنجێكى به‌ده‌سته‌وه بوو منیش ووتم نه‌خۆش نیم ووتى ده‌بێ ده‌رزیه‌كت بۆ بكه‌م من هه‌ر ووتم نامه‌وێ له‌دوایدا دڵى نه‌رم بوو سرنجه‌كه‌ى به دیواره‌كه‌دا كرد و دیواره‌كه ره‌ش بوو و داخوورا هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ى ده‌رچووم هه‌ر وابوو.
به‌یانیه‌ك سه‌یرم كرد كچێكى یه‌هوودی له ركوع دایه منیش پێم ووت موسڵمان بووى؟ ئه‌ویش ووتى نا خوا به‌دوورم كا به‌ڵام ئێمه‌ى یه‌هوودى بریارمان داوه تا ده‌گه‌ینه ده‌سته‌ڵات نابێ خۆر ده‌ركه‌وێ و ئێمه نووستووبین، زۆر لام سه‌یر بوو ئێمه‌ى موسڵمانیش بیر له چی ده‌كه‌ینه‌وه.
كچێكى تر هاته لام و ووتى: به زه‌ییم به تۆدا دێته‌وه ئێمه پێ ده‌كه‌نین و سه‌ما ده‌كه‌ین و گۆرانى ده‌ڵێین تۆش ته‌نها دانیشتووى، منیش ووتم گله‌ییت لێ ناكه‌م چونكه موسڵمانان رێگه‌یان پێداوى ئاوا بڵێی خه‌تاى خۆمانه.
جارێكى تر له ده‌ره‌وه بووم ئافره‌تێك هاته كه ده‌رهێنه‌رى فیلم بوو ووتى: گه‌نجه‌كان دێن بۆ مزگه‌وت؟ منیش ووتم به‌ڵێ (الحمدالله) زۆرن، ئه‌ویش به‌سه‌رى خۆیدا كێشا‌و ووتى: كه‌واته هیچمان نه‌كردوه چه‌ند ساڵه (فیلمى سێكسی) ده‌رده‌كه‌ین پێ ده‌چێ بێ سوود بێ.
سه‌باره‌ت به ژیانى ئێستاشم وانه‌ى خوشكانم هه‌یه و قوتابیه‌كان به په‌رۆشه‌وه دێن و موحازه‌ره ده‌ڵێمه‌وه، ئه‌گه‌ر بمه‌وێ كتێبێك بنووسم ئه‌وا 20 كاتژمێر ده‌خوێنمه‌وه، ده‌مه‌وێ فێرى زمانى ئینگلیزى ببم، ته‌ندروستیم ته‌واو نیه نازانم له‌م ته‌مه‌نه فێرده‌بم یان نا، كه‌مێ زمانى عه‌ره‌بی ده‌زانم و هه‌ولًًَ ده‌ده‌م زیاتر فێربم، دڵم لاى موسڵمانانه له هه‌ر شوێنێك بن و حه‌زده‌كه‌م ئازاد بن له ژیاندا و سه‌ربه‌ست بن. له كۆتاییدا ئامینه چه‌نك ئۆغڵوو ووتى:
شهود یه‌وه یقولون نحن شهداء الله
و نحن نقول له‌م كل شی‌ء شهید الله
زۆر سوپاس ماندوومان كردى
ئامینه چه‌نك لیك ئۆغڵو: انا جدا مسرور، في امان الله

: بابةت
|
|