بۆ هه‌موو ڕۆڵه‌كانی مزگه‌وت ، موسڵمانان ، مرۆڤ دوستان،
خه‌مخۆرانی دینی خوا ، ئیسلام خوازان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه یه‌ك لاشه‌ن كاتێ یه‌كێ له پارچه‌كانی تووشی ئازار بوو ئه‌وا هه‌موو لاشه به ئازار دێت و ناڕه‌حه‌تی لێ هه‌ڵده‌گیرێت ،
ئیستا كاتی شه‌ونخونی و بێداریه ،
كاتی سه‌رخستنه ،
دانیشتوانی غه‌زه‌ی خۆشه‌ویست پێویستیان به
شه‌ونویژه ، به دوعای قنوت، هه‌روه‌ك زۆر زۆر پێویستی به گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕوحه بۆ لاشه‌ی ئوممه‌تی بێ سه‌روشوێن و پارچه پارچه كراوی غه‌زه.
غه‌ززه ئه‌مرۆ ئه‌سوتێت ، تاریكستانه ، برسین تینون ، بۆمباران ئه‌كرێت،
چوارده‌وریان گیراوه، گه‌مارۆ دراون ، بۆنی خوێن و بارووتی لێ دێت ، له‌م كانه‌دا كچێكی بچكولانه به‌ترس و له‌رز ئه‌پرسێت؟ ئه‌رێ باوكه ئه‌وه دنیا ئاگای لێمان نیه ؟ منیش ئه‌ڵێم به‌ڵێ ئه‌زانن هه‌ستیان نه‌ماوه ، وه كه هه‌ستیان هه‌بێ ناجوڵێ؟ ئه‌ی كوا داكۆكی كارانی مافی مروڤ؟ كوان ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی؟ كوان فریاگوزاری جیهان؟ ئه‌ی بۆ خاچی سوور؟ بۆ ده‌نگتان نایه‌ت ؟ ئه‌ی ئیوه زانایان و بانخوازان ؟چی ئه‌كه‌ن هه‌موو بێ ده‌نگن هه‌مووتان به‌ر پرسیارن. موسڵمانی خواناس ده‌ی تۆ خۆت بخه شوێنی دایكێك ، باوكێك ، مناڵیك، نه‌خۆشێك كه ئۆكسجین ده‌ست ناكه‌وێ ئه‌مرێ ، له‌برسا ئه‌مرن ، له‌ترسا ئه‌تۆقن، ئایا ڕۆڵه‌كانی غه‌زه مرۆڤ نین؟
غه‌زه پێویستی به دوعا و پاڕانه‌وه‌ی تۆیه، پێویستی به‌سه‌رخستنی تۆیه، ده‌هه‌مووتان له‌كاته‌كانی دوعادا بپا رێنه‌وه ، ئه‌مڕۆ كاتی كار‌و كرده‌وه‌یه و لێپرسینه‌وه نیه، به‌لاَم سبه‌ی دڵنیابه‌كاتی‌لێپرسینه‌وه‌یه‌و كار‌و كرده‌وه نیه ...
ده‌ی هه‌وڵ ده‌ن یارمه‌تی بده‌ن ......به‌چی ئه‌توانی بیكه ......به دڵۆپێ فرمێسك .. به‌دڵ..به‌ڕۆژوو..به ماڵ به خوێن به هه‌ست و سۆز .. به قه‌ڵه‌م....غه‌زه چاوه‌ڕێی هیمه‌تی تۆیه....وا چاوه‌ڕێیه.....له‌گه‌ڵ هه‌موو گزنگی به‌ره‌به‌یانێ وا چاوه‌ڕێیه..
سه‌رچاوه/Islamway

