تبليغاتX
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى - وێنه‌کان ئه‌دوێن
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى
بســــــــــم اللة الرحمـــن الرحيم
.. خوشك و برام هه‌مویان بۆ ونن نازانم ,,.. برسیم تینوم .. سه‌رما و بىَ كه‌سم .. نه‌خۆش و هیلاكم .. بیَزار و كه‌ساسم , .. ئه‌مه‌وىَ له‌م ژوره‌ ته‌نیایه‌ رِاكه‌م .. به‌لاَم كه‌ سه‌یرم كرد قاچیَكم نه‌ماوه ‌و تا ماوم هه‌ر به‌ زه‌لیلی ئه‌ناڵیَنم..

 ویَنه‌ى دووه‌م:

 له‌ژیَر دار و به‌ردا كه‌وتوم . .هۆشم نیه‌و نه‌مردوم .. ویستم خۆم رِزگار كه‌م .. بىَ هیَز بووم.. له‌نكاو گویَم له ‌ده‌نگىَ بوو..خوایه‌ گیان .. زۆر ئه‌ترسم .. ته‌نیام ,,رِوو له‌كوىَ كه‌م ؟؟ وا هاتن ..دایكه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ گیان.. ده‌نگى سه‌گ دىَ ... خۆ من هه‌ر له ‌مناڵیه‌وه‌ له ‌سه‌گ ئه‌ترسم ..وا نزیكه‌ و ئه‌ها دایه‌ وا گازم لیَ ئه‌گرىَ و ئه‌مخوات ..هه‌مویان پىَ ئه‌كه‌نن به‌ دیار لاشه‌ى سیس و رِووت و قوتم وا به‌ده‌م سه‌گه‌ درِنده‌كان ..

 ویَنه‌ى سىَ یه‌م:

 رِۆڵه‌ى شیرینم ..هه‌ناسه‌ى ژینم... تاقانه‌ى دنیاى پرِ چاوه‌ِروانیم...لیَم ببوره‌ بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره‌م.. كه‌ناتوانم وه‌ك جاران بتبه‌م ....ده‌لیَم گه‌رىَ بۆ دوا جار تیَر له‌ سیمات برِوانم ....ده‌ستم به‌سه‌ر روخسارتا بیَنم ..دوا دیداره‌و لیَت وون ئه‌بم ...ئه‌زیزى دڵم ..هیواى دوا رِۆژ و خه‌ونى ئاینده‌م ..ئاى چه‌ن به‌داخم بۆ ئه‌م كۆچه‌م .. ..كه‌ ناتوانم بتگرمه‌ باوه‌شم .. وابه‌ بریندارى به‌ جیَت ئه‌هیَڵم....كۆتا نیگاشم لاى تۆ ئه‌سپیَرم..
 ویَنه‌ى چواره‌م:

 ته‌نها لیَره‌ ماوم ....هاورِیَكانم ..كه‌س وكارم ..بۆ بىَ ده‌نگن ..وه‌لاَم ناده‌ن ..سه‌یرم ئه‌كه‌ن و نامدویَنن..ئه‌ى من چى بكه‌م ... بۆ كوىَ برِۆم ....یارى له‌گه‌ڵ كىَ بكه‌م ...ئه‌ى كىَ ئه‌ڵىَ وه‌ره‌ گیانم ....ئه‌مه‌ دیارى و سۆزى دڵم ....یان وه‌ره‌وه‌ ماڵى گه‌رم ....ئه‌م دنیا كش و ماته‌ ....شه‌وه‌ یان رۆژه‌ نازانم ..ئیَوه‌ خه‌وتون؟؟ به‌ لاَم بۆ هه‌مووى سوره‌ ئه‌م ناوه‌ ....ئه‌وه‌ چیه‌ ؟؟بوكه‌ شوشه‌كه‌شم سه‌رى نه‌ماوه‌... كتیَبه‌كانیشم سوتاوه‌ ..چۆن و له‌گه‌ڵ كىَ ؟؟ كه‌ى بچمه‌وه‌ قوتابخانه‌.

 


: پەخشــــــان
| |


هەموو بابەتەکان


بابەتەکان

لينكه كان

:زمارةى سةردان: