سڵاو لە خۆڕاگریت....غهزه....
2009/1/17
ئەم هەموو خۆشەویستیەى موسڵمانانى غەزە بۆ بیروباوەریان ،،بۆ پەیام و پەیماندانیان ،، خۆشەویستیان بۆ ووڵات و راستیەکان .. خۆشەویستیان بۆ بەخشینى گیان ..بۆ خۆِراگرى و کۆڵ نەدان ..بۆ ئازایى و متمانەییان ..خۆشەویستیان بۆ سەفەرى بەهەشت و دیدەنى خۆشەویستان ..
بیروباوەرى ِراستەقینە ، سەرکەوتنى بەدواوەیە ،،تاقى کردنەوەو ئامادەسازى گەرەکە ..ئەوەى بە بیروباوەر ئەنجام دەدەرى مەحاڵە بە غیرى ئەو بکرێ ..ئەوا بۆ 22 ڕۆژ دەچێ ئەم جەنگەخوێناویەى غەزە شەورۆژ بەردەوامە و بەهەموو تاقیکردنەوەى تەقەمەنى نویێ سەدەى 21 لەگەڵیان دەجەنگن و بەژمارەو هێزى کوفر زیاترن و زۆرینەى ووڵاتانیش وەک نمایش کارێ ئەروانن و بگرە پاڵپشتیشى ئەکەن ..بەڵام هێشتا نەیان توا نیوە وورەیان بگۆرن چ جاى ئەوەى بیروخێنن .سەیر دەکەین عیراق بەم هەموو گەورەییە تەنها دواى 18 رۆژ ڕوخێنرا و هەرەسى هێنا ..کەچى ئەم شارە پڕ نورە تا ئیستە نەمان بینى مناڵیک ، پیرێک ، گەنجێک ، نەخۆشێک ، دایکێک ، ئاڵایەکى سپى بگرێتە دەست و بەرەو تەسلیم بون هەنگاو بنێ ،وە نایشى کەن ..هەرچەندە داگیرکەر زۆر ئارەزوو مەندى ئەم هەڵوێستەیە ..بەڵام خەونێکەو نایەتى دى ..
چونکە ئەوان لەگەل َبەرەبەیان ِروو دەکەنە هێزى ئاسمان و ڕۆح ئاوێزانى شنەى ئیمان و دلۆپە شەونمى دەست نوێژە
تا بۆنى هەناسە بێدارەکانى نزاو پاڕانەوە بە پڕشنگى ڕونى پەیمانى پەیامى خوایى تێر ،،تێر بن لە ئارامى وهێزى ئیمان و وورە بەرزى و سەرکەوتن .. ئەوسا لەگەڵ سەربازانى وون دەس لە ملان ئەبن ،، بەرەو ئامانجى باڵا هەنگاوى پیرۆزیى دەنێن ..لەچاوى ئەوان باروت و فسفۆر باخچەیەکى پڕ گوڵ و گوڵزار و بۆنى ریحانەیە ..کەلاوەکانیش بەهار و نیرگزەجاڕە ،، مردنى ئازیزان ..ناسکترین سەفەرو ژوانە ..خۆشیەکى نەبڕاوە یەو..گەورەترین ئاواتە ..
دایک وخوشکان و شێرە ژنانى ئەوێ ..دەرچووى قوتابخانەى دایکى ئیماندارانن ..پەروەردەى دەستى وانەى کۆچن ..ناگرین ..نابەزن .،،، سەربەرزن .وەک چیا خۆ ڕاگرن ..وانەى نەسرەوتن تاسەرکەتن ..شەهید بون یا ئازادى بۆ ژین ،، بە نەوەى نوێ دەڵێن .. بێ باکن لە هەموو بەربەستەکان ..لە ئاگر و جەرگ سوتان ..لە کۆچى ئازیزان ..
دەک هەزار جار نەک جارێ پیرۆزتان بیت ئەم کەرنەفاڵە..ئەم شەهیدى و نەمریە ..ئەم خەڵاتى خواییە ..ئەم مەدالیاى رێزلێنانە..ئەم سەرکەوتنە ئیمانیە ..دەسا ئەى جگەر گۆشە و پەپولەکانى بەهەشت ...لە ناوگوڵ و گوڵزار بە لایلایەى نەرمى فریشتەکان بە ئارامى بخەون ..ئەى دایکە بە سۆزەکان بۆ هەتا هەتا یى پشوو بدەن .. وا عەیامێکە هیلاکن ..ئەى گەنج و لاوەکان کەژاوەى زەماوەندى رەنگى سورتان پیرۆز .... ئەى شارى غەزەیى نمونەى ناو مێژوى پڕ تاوانى مرۆیى.. بە قەد هەستى چاوەروانیت دڵى پڕ خەمم لەگەل َ ئازارەکانتە..تا کە هیوام لەم دنیایە خۆزگە یەکە کە دەبومە دڵۆپە خوێنى گەشى سەر روخسارى مناڵێکى دوور خۆشى .. یان دەمتوانى ببمەمیوانى شەهیدى ..یا دەبومە دوا هەناسەى ماڵئاوایى موسڵمانێکى فەلەستینى

: بابةت
|
|