عقــــــــــــلى سةركـــــــــــردةيــــــــــــةك
پنجشنبه بیست و نهم فروردین 1387
(عەقڵى سەرکردەیەک)
نیگار حمد على
ڕۆژێک سەرکردەیەک ویستى وانەیەکى پەروەردەیى بە بەرپرسانى وولات بڵێ ، هەر بۆیە بۆ سفرەو خوانى ئێوارە بانگهێشتى کردن ، سەرکردەکە بە
خزمەتکارەکەى ووت تا کاتى خۆى هیچ مەهینە، خزمەتکار وتى : بەڵێ
ئیوارە هەموو سەرکردەکان ئامادە بوون و دواى قسەو باس و گفتوگۆیەکى زۆر، سەیریان کرد خواردن نەهات ، دواى ماوەیەک بێزار بون ووتیان : زورمان برسیە ،خواردن بۆ نەهات ، سەرکردەکە بەخزمەت کارەکەى ووت
کەى خواردن دێت؟ وتى دواى کەمێکى تر ، بەم شێوەیە تا چەند جارێ
دوووبارە بۆۆە ، میوانەکان وتیان : بەخوا زۆرمان برسیە ... سەکردەکە دیسان بانگى خزمەت کارى کرددوو.. خزمەتکار ووتى : وەڵا هێشتا ماویەتى: سەکردە ووتى :ئەڵێن چى ؟ جارێ ماویەتى ..میوانەکان زوریان برسى بوو وە زۆریان چاوەڕێ کرد ، هەربۆیە ووتیان : سەبرمان نەما
چى هەیە ئەیخۆین.. خزمەت کارەکە ووتى: تەنها نان و خورما هەیە
بیهێنم؟ هەموو وتیان با بێت .. زۆرمان برسیە... بەڵێ کەوتنە سەر نان و خورما تا تەواو تێر بوون ... دواى کەمێک خزمەت کار هات و ووتى
گەورەم خواردن ئامادەبوو... بیهێنم؟ سەرکردە ڕووى لە میوانەکان کردوو: چاوەڕێى وەڵام بوو ... هەموو ووتیان: نەوەڵا زۆرمان خواردووە
و هیچمان پێ ناخورێت....ئنجا سەرکردەکە هەستایە سەر پێ و ووتى:
بەڕاستى ئیمەى مرۆڤ لەژیاندا هەموو ڕۆژێ ئەبێ شتێکى تازە فێربین وەتەنها بیرلەخۆمان وماڵ و مناڵ و لە سک تێر کردن نەکەینەوەو ، بیرمان لاى گەل و وولات و ڕەوشت وئەخلاقى جوان بێ، بیرمان لاى داهێنان و پێش کە وتن بێت،بیرمان لاى سەرجەم چین و توێژەکانى کۆمەڵگى بێت، بیرمان لاى بەرژەوەندى مرۆڤایەتى بێت، ودەستورو پەیڕەو و پڕۆگرامى گونجاو بێت،
ئەمڕۆ ئەبێ فێرى وانەى قەناعەت بین ، زۆرتان برسى بوو تەنها سکتان بە نان وخورما تێر بوو وە دەنگى نەکرد، کەواتە حەزوو و ئارەزوو داواى زیاترو زۆرتر ئەکات، گەدەى مرۆڤ ئەوەى بیدەیتى پێى تێر ئەبێ ، جا هەر جۆرە خواردنێ بێ : بەڵام لاى ئێمە جۆرى خواردنەکە گرنگە؟ لاى ئە و تەنها تێر بوونە.. کەوتە با بۆ خواردن نەژین بەڵکو ئەوەندە بخۆین تا پێى بژین... ئەگەر هەموو ئاوا بیر بکەینەوە ئەوا نە هەژارى ئەمێنێ، وە نەخۆشیش کەم ئەبێ ، وڵاتیش سەرکەوت و ئەبێ،
ئەگەر سەکردەکانى ئەمڕۆش ئاوا بیر بکەنەوە ئەوا بێ گومان ژیان و گوزەران بەشیوەیەکى تر ئەبوو ... بەرەکەت زیاتر ئەبوو ...یەکسانى و دادپەروەرى بۆ هەوومان ئەبوو ... لە هەمووى گرنگتر مرۆڤایەتى بەختەوەر و ئاسودە ئەبوو ... بەو هیوایەى کە هەنگاوى جدى بۆ بنرێ
بێ گوومان پلان بۆ داهاتوە و ڕابردووش بۆ ئەزمون وەرگرتنە....

: بابه ت ووتار
|
|