تبليغاتX
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى - بروسکە دیدارێ لەگەڵ هەناسەیەکى زۆر ماندووى 16_3_1988
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى
بســــــــــم اللة الرحمـــن الرحيم
کەمێ لەگەڵ کەسێکى ئەوکاتەى سەردەم و تەمەن و بینەرى ڕاستەقینەى ئەم فلیمە لەنزیکەوە بدوێم ،ویستم بچمە ناو ناخى و لەگەڵ هەستەکانى ئاوێزان بم ، ویستم بگەمە یادەوەریەکانى و ناودڵى و چاوى بخوێنمەوە  ، هیواکانى تێڕوانینیى  بزانم ، ویستم من و ئیوە بەزۆر دیمەن ئاشنا کەم ،،،، ویستم بەهەڵەبجە ش بڵێم  بمبورە  کە تەنها  وەفایى قەڵەمەکەم  تا ئیرە بوو،،،  ویستم منیش بگریم ..ئەگەر چى گریان هەمیشە هاوڕێمە ..بەڵام گریانى ئیستەم زۆرجیاوازە ، فەرموون :
سەرەتا :سلاوى خوات لێ بێ خوشکەکەم  ، ئێستە هەست  بەچى دەکەى کە ئەمڕۆ 16_3یە ،،، 20 سال َ تیچئەپەڕێ بەسەر ئەم کارەساتە،چاوەکانى پڕ بوو لە فرمێسک و ووتى:
سایە فارس :بەخێر بێى  ، سوپاس بۆ تۆ ، ئێمە لەماڵەوە  هەموو ساڵێک ماتەم دائەنیشین و سەیرى یەک ئەکەین ،بەیادەوەریە تاڵەکان ئەچینە خوارەوە وگشت ساتەکانى ئەوکات وا لەبەر چاومان دێت و ئەچێ،، زۆر دڵمان تەنگە ،،من زۆر شتم دیت ،خۆزگە نەم ئەبینى ، خۆزگە...من تاوانم چى بوو..کە توشى ئە هەموو ئازارە بوم  وە لەیادى ناکەم بە دەس خۆم نیە نا توانم..
نیگار/ ئەوەى هەرگیز بیرت ناچێتەوە و  ئازارت ئەدا ، لەو کاتەدا  وە تائیستە  ،چیە ؟
سایە/ زۆر شت ، ئەمەوێ لەیادى کەم  ناتوانم ، من سەرەتا لەخیزانەکەم دابڕام ، زۆر گریام ، هاوارم کرد، ترسام، نەمزانى چى بکەم ،  گەڕام بۆ کوێ؟ تا کەسێک لەگەڵ خۆى بردم و ڕۆشتین وسوارى گەڵابەکەبووم  و خێزانەکەشم لەوێ دا بون ، زۆرمان برسى بوو من  منا ڵ بوم بۆیە بینیم وا کەسێک شەکرى کڵۆى پێیە وداوام کرد بەڵام نەیدامێ و هى تریشى پێ بوو ..بیرم ناچێ...نەیدامێ..ئەوەى بیرم ناچیتەوە  دەنگى گریانەکان  هەر لەگوێمایە ، بینیم وا پیاوێک بەهۆى قەێفەوە قاچێکى نەمابوو بەتەنها لەدواوەى تراکتۆرێ دانیشتوەو ئەگرىو کەسو کارى جێیان هێشتبوو..
یەکێکى تر  کورێک کەوتبوو خوارەوە شوێنەکە سەرەو لێژ بوو کەس نەیتوانى بچێت بەهانایەوە و هەر مابوو نەمردبوو ...جێیان هێشت..
نیگار/ چى ترت بینى؟ بمبورە وا تۆم خستە وە ناو یادگاریە ڕەشەکان و
ئستە بۆ جارێکى تر ئەگرى  ..
سایە / نا  ..ئەمەوى َ قسە بکەم بۆ تۆ ..بەڵێ بۆ تۆ..چوینە شوێنێکى تر خانوێکى چۆڵ بوو ..دەیان وووت  شوێنى پێشمەرگە بووە ..لەوێ پیاوێک لەژێر بەتانى دا بوو ویستم بیبینم ..خۆزگە نەم بینیایە ..کەهەستایەوە
هەردوو چاوى دەرپەریبو و  سور وەک خوێن وە دەم و چاوى تێک چو بوو  کیمیایى بەر کەوتبوو ئازارى زۆر بوو ،، ئەیناڵاند ..من ترسام  ،زۆر،،
ئەو شەوە تا بەیانى نەخەوتم  دایکم هەر تورە ئەبو لێم...هەر شێوەى ئەو پیاوە لەبەر چاوم بوو.. وە زۆر کەسى مردوو ، خەڵک ئەڕشایەوە ، مناڵى ون بوو ، بەجێماو ، کۆرپەى بێ ناز ،بریندارەکان ،،،،،،،،،،،،،،،،
نیگار/ ئیستە هەڵەبجە چۆن ئەبینى ..جوان یان نارێک ..گرنگى پێ دراوە..؟
سایە/ نا ..جوان بوو وە جوانە ..بەس هیچى بۆ نەکراوە وەک پێویست ..لام سەیرە داوا ئەکەن على کیمیا لەوێ لەسێدارە بدرێ..دڵنیام  کە ئەوێ ببینێ دڵى خۆش ئەبێ کە هیچى بۆ نەکراوە و  هەو وێرانە...جێ دەستى خۆى ئەبینێ...
نیگار/هەڵەبجە لاى تۆ هێماى چیە؟ چى ئەگەیەنێ ..
سایە/ هێماى قوربانى ،بى َ بەش لە سەرەتاترین مافەکانى ژیان لە ئیستا و لە داهاتوو ، کۆڵ نەدان ، خاوەن هەستى ئیمان ، هەموو رەوشتە جوانەکان ،یادەوەرى منالیم ، هەموو هیواکانم ،،گوڵێکى گەش و زۆر سوور  بەلێ سور بە خوێنى 5000 شەهید،
نیگار / ئەمرۆ چى بەجیهان ئەلێى ؟
پرسەو سەرە خۆشیم بۆکەس و کارى  شەهیدان ،وە دڵ تەنگیم بۆ  ئەوانەى تا ئیستەش کە تەندروستیان باش نەبوە و هیچیان بۆ نەکراوە
ئەمەوى َ بڵێم ، بە ویژدان بن ، داد پەروەر بن ، هەموو دنیا ببینن نەک سوچێکى ، ژین ئاوەدا ن کەن ، سەوزایى بڕوێنن، خەونە جوانەکان بهێننە دى ، چیتان بۆ خۆتان ئەوێ ئەوەش بۆ ئێمە بکەن ، ئەمڕۆ دنیایەو سبەى
ساحەى لێپرسینەوەیە ؟ 
نیگار/ زۆر گریاین ئەمرۆ بمبورە کاتم گرتى ، سوپاس بۆ زانیاریەکان و هەوڵ و ماندویت لە ئستاو رابردوو ، تەمەن دریژ بى  من ئەڵیم ئەمان نەوە دواى نەوە بگێرەوە ، تا بزانن دنیاى ئەمرومان چۆن بوو؟
سایە/ سوپاس خوشکەکەم ، کەمێ دلم باش بوو کەتوانیم  میژوو بگێرمەوە وە بۆ مێژووش  بنوسم ...


 


: بابةت
| |


هەموو بابەتەکان


بابەتەکان

لينكه كان

:زمارةى سةردان: