تبليغاتX
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى - كوا ناسنامةم
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى
بســــــــــم اللة الرحمـــن الرحيم
...یا دیده‌ى پرِ له‌ چاوه‌ِروانى و ناخى گریانى به‌ ئازارى ... یا نه‌خۆشیه‌ جىَ ماوه‌كان ... یا ئێوه‌و ئێسك و پروسك و یاد و په‌یمانه‌كان..... یا.رۆحه‌ ماندوو ته‌نهاكانى ده‌ستى ره‌شى سته‌م كار... ....یا خونچه‌ بىَ نازه‌كانى دوور له‌باخچه‌ى ژیان ....یا ئاسه‌وارى هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كان ...؟ كامه‌یان ئێوه‌ بڵێن ؟؟؟ واده‌بینم ...ئازارى ئازاره‌كان ..به‌هارى بىَ نیرگزه‌كان .... كانیله‌ بێ ئاوه‌كان و هه‌ناسه‌ى شنه‌ى ده‌شتاییه‌ نه‌خۆشه‌كان ....هه‌ر ئازار ده‌چرن .. هه‌موو ساته‌ وه‌ختێكى ئه‌م ئانه‌ نوێبونه‌وى برینه‌كانه‌ ...دیسانه‌وه‌ وه‌همى چاوه‌ِروانى ئازیزانه‌ ....ئاى له‌ ئازارى دڵى چاوه‌ِروانى و فرمێسكى چاوه‌كانى ....ئاى له‌ بىَ كۆتایى خه‌مه‌ نه‌بِراوه‌كانى ئه‌م زه‌مه‌نه‌ و دوایى سیا شه‌وه‌كانى ....ئاى له‌ ئاه و ناڵه‌ى ده‌رونى خه‌م و ته‌مى به‌رده‌وامى .....

ئه‌و هێشتا جله‌ سپیه‌كانى وه‌ك یادگارى له‌ باوه‌ش گرتوه‌ و چه‌پكىَ گوڵى به‌ده‌سته‌و چاوه‌رِێى .......

ئه‌ مه‌ش هه‌موو رِۆژىَ خواردن و شیرینى ده‌خاته‌ سه‌ر سفره‌ى مێزى جگه‌ر گۆشه‌كانى و به‌ دراوسىَ كانى ده‌ڵىَ .....

ئه‌مه‌یان به‌ره‌و ده‌رگا دانیشتوه‌و تا دره‌نگانىَ وا بریاره‌ نه‌خه‌وىَ .. ئه‌مه‌ خوایه‌و نه‌بادا له‌ نكاو یه‌كىَ له‌ .......

به‌لاَم ئه‌مه‌ خه‌یار ناخوا به‌ بیستنى ده‌نگى خاوه‌ن عه‌ره‌بانه‌كان ( خه‌یار ى ناسك ) گریان ئه‌وكى به‌ر نادات , كچه‌ بچكۆله‌ ئه‌نفاله‌كه‌ى دوا ساتى ته‌مه‌نى به‌هیواى خه‌یارو ته‌نها یه‌ك .......

ده‌سه‌یر كه‌ن ... به‌ ویژدان بن...له‌ ئاست ئه‌م رۆحانه‌ى كه‌ په‌رِه‌ى گوڵه‌كانیان ره‌شه‌باى شووم هه‌ڵى فراند و نه‌گه‌رِانه‌وه‌ ..... ئه‌مانه‌ هه‌موو بۆ .... دڵ نه‌وایى . خۆشه‌ویستى... لا كردنه‌وه‌ و له‌ خه‌م دابوون .. نرخاندنى گه‌وریى قوربانى دانیان ... .....ئاوه‌دانى .....رِێز و سۆزى راسته‌قینه‌ ....وه‌ك سارێژى هه‌موو بیماره‌كانى ئیستاو رابردوو و داهاتوو ه‌كان ....هه‌ر چاوه‌رِێن ... .....

 

      




 


: هونراوه
| |


هەموو بابەتەکان


بابەتەکان

لينكه كان

:زمارةى سةردان: