ساباتى سۆز
پنجشنبه بیست و نهم فروردین 1387
ساباتى سۆز
نیگار حمد على
ئەى ئەو هەستانەى کە ساتانێک ژوانى ڕوحى کۆیکردینەوەو لە وێدا ساباتى ئەویینمان هەڵداولە گوڵزارى وەفایدا سەر خەوێکى قوڵمان شکاند، ئیتر وام ئەزانى تەنها ئێوەم هەن وە بۆ من سروودى شادى ئەچڕن ،وەئەبنە کورترین ڕێگا بۆ سەفەرى مەملەکەتى عەشقى ئەبەدى ، ئازیزانم لەم دوورى و غوربەتە دڵنیابن هەر لەیادمن ،بیرمە لە ژوانێکدا بەشاباڵى خەیاڵدا بەرز فریم،هەر هەنگاوێکم تەمەنێک بوو لەحوزن و فیراق، لە بوون ونەمان،لە ژان ، دیسانەوە هەوارى زەرەد،زەرد، وەک خەزانى باکراوندى هیواكانم
سور وەک خوێنى سەربراوى حەزەکانم ،رەش وەک تارمایى ناخى دڵ و بێ گوڵ ونێرگز وەک بەهارى ژینم،تابلۆى پردێک لە پەلکە زێڕینەى دواى بارانى بەهاریان نەخشاند، لام سەیر بوو دیدەى چاوان ،وورد،ووردلەم رەنگانە رامان ،تەنها چاوێک ،فرمێسکى نەباراند، ئەو فرمێسکەى لاى من ماناى موحیبەت و سۆزو ئەوینە ،ماناى پانتایى دەریایە ،دەریاش هاوڕێى منە ،منێکى جێماو ،بەڵێ جێماو ،لە کەنار و لە بنار ،لە دامێنى
دەربەند و کۆسار ،لە هەموو ڕۆژگار، ئازیز : کاتێک من لە قەراغ وون بونا بووم تۆ بویە ڕوح ودڵم،کە ئیستا هەیەو زیندووە وا تۆم لێ وون بوە، ئەم دڵە ناسکەى من لە کوێ بۆت بگەڕێ ،بەرگەى ژانى دوورى ناگرێ ، لە ئاسمان ، یان لە بیابان ؟ یا لە شارى خەم و خامۆشان ؟ نا ئستە زانیم ، بیرم دێ کە ئەیان ووت:لةشوێن وون بوەکاندا بگەڕێوە لاى مانگ و ئەستیرەکان ، ڕوحە پاکەکان وا لە وێدا چاوەڕوانى ئازیزان. بۆ ئاوێزانى ژوان ............

: پەخشــــــان
|
|