سوور وه‌ك خوێنى رِژاوى پرِ به‌رائه‌تى رِۆژنامه‌نوسان، پێشكه‌شه ئه‌ى هاوسه‌نگه‌رانى باوه‌رِم،
ئه‌گه‌رچى رِێگامان دوور و به ئازاره ، ئازادیشمان سنورداره ، كۆسپه‌كان وه‌ك چیان له‌به‌رده‌م كارمان ، چاوى ده‌سلاَتیش وا له‌سه‌رمان ، هێشتا سورین له‌سه‌ر گه‌یاندنى په‌یاممان تا ده‌گه‌ینه ئاسۆى ژیان ،به‌رده‌وامین له‌خزمه‌ت و ئاوه‌دانى خاك و ولاَتمان ،هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش هاتوینه مه‌یدان ، كه هاتین وتمان ئێمه‌ین سومبولى هه‌ول َو تێكۆشان، دڵسۆزى و خاوه‌ن ویژدان، ده‌نوسین بۆ هه‌موو جیهان ،ده‌نه‌خشێنین رِوپه‌ره‌ى میژومان ، ده‌یسه‌لمێنین كه قه‌ڵه‌مه زمانى دوان ، گوڵ و نێرگزه دیارى ده‌سمان ،هه‌ستمان پرِ پرِه له خه‌مى خه‌مداران،
به‌شدارین له هه‌موو خۆشى و نه‌هامه‌تیه‌كان ،خۆشه‌ویستى و ئه‌وینه تاكه هیوامان، شنه‌ى فێنكه هه‌ناسه‌مان،وه‌ك بفرى سپیه روحمان،
ئه‌مرۆى كارمان ئه‌بىَ باشتر بىَ له‌دوێنىَ ،قه‌ڵه‌مه‌كانمان زیاتر تافگه‌ى ووشه هه‌ڵرێژىَ،هه‌وارى وه‌فاییمان ئاوه‌دان ترله رِابردومان، به‌م پێیه به‌ڵێن ئه‌ده‌ین به رِوحى به‌در خانیه‌كان تا ئاسوده‌بن به به‌رهه‌م و رِه‌نجى 111 ساڵه‌یان....
به‌هیواى ساڵێكى پرِ له ده‌س كه‌وت و داهێنان ،تا رِوحمان ئاسوده بێت له ژیان..
