دایــــــه
نیگارحمدعلى
پێشكه‌شه به هه‌موو دایكه به‌سۆزه‌كان
ئه‌مجاره‌یان نازانم بۆ نوكى خامه‌م زۆر به ئه‌سته‌م ده‌توانێ ووشه‌كارى سه‌ر ئه‌م رِووپه‌ره بنه‌خشێنێ...یا نازو رِازى قولاَیى ده‌روونم له هه‌وارى حوزن و غوربه‌ته‌وه‌وه‌ك تافگه هه‌ڵرِێژێ..دڵنیام له‌وه‌ى نه‌ماندووه نه‌ماندوو ئه‌بێ..چونكه مه‌ره‌كه‌بى خامه‌م له‌سه‌رچاوه‌ى وه‌فاو دڵسۆزیه‌وه‌هه‌ڵده‌قوڵێ..به‌لاَم هێشتا له‌به‌رده‌م پیته‌كانىووشه‌ى( د...ا...ی...ه)به چۆكدا دێت...
دایه گیان:
تۆ فێنكایى و ئاوه‌دانى چركه‌كانى ژینى..پرِشنگندارى و رِوناكى چاوانى..وێنه‌ى خۆرى و پێویستى بۆ هه‌تاهه‌تایى..له هه‌نگوین شیرینترى بۆ هه‌میشه له‌كانگاى دڵى..ماموستاى فێرگه‌ى میهره‌بانى و وانه‌ى خۆشه‌ویستى ده‌بێژى..گه‌وره‌ى به ئه‌ندازه‌ى گه‌وره‌یى دڵه بێگه‌ردوو فراوانه‌كه‌ت كه‌بۆ ساتێكیش ئارام نابێ وده‌ریایه‌ك له خه‌م وخۆزگه و هیواو ئاوات له خۆ ده‌گرێ....
ئه‌رێ دایــــــــــــــــــــــــــه:
ده پێم بڵێ وله گێژاوى ئه‌م نهێنیه وشاراوه‌كان ده‌رم بێنه ..ته‌م و مژى پرسیاره‌كه‌م برِه‌وێنه..له‌دوایدا به ئاوازوو سه‌مفۆنیاى(لایه لایه )ى سه‌رده‌مى مناڵیم بۆ دواین جار بمخه‌وێنه..عه‌زیزه‌كه‌م :سۆز‌و خۆشه‌ویستى رِاسته‌قینه‌و ئه‌مه‌كداریت له‌كوێوه رِێچكه ده‌گرێ وتاكه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێ؟نه‌رم ونیانى ووشه‌كانت یان پۆله په‌یڤه به‌هه‌سته‌كان له‌كام فه‌رهه‌نگه‌وه ده‌رئه‌چێ؟
لێبورده‌ى وئازایه‌تیت له‌گه‌ڵ هێمنى و گیان فیدایت له‌چ داستانێ به‌دى ئه‌كرێ؟
هۆ دایــــــــــــــــــــــــــــــــــــه:
چه‌ند هیلاكى له‌ژیان ..شه‌و رِۆژت هه‌وڵ دانه بێ پشوودان ..ته‌واوى ئازاروخه‌مه‌كانت بێ كۆتان..هه‌نگاو به‌هه‌نگاوى رِۆژگارو بۆ ئاینده‌ش چاوه‌رِوانیت
وه‌ك دره‌خت بالاَ ده‌كات..باوه‌شى گه‌رمت والاَیه وكلیلى ده‌روازه‌كه‌ى وا له‌دوورگه‌ى ون بوون دایه..سایه و سێبه رو به‌رهه‌میش گه‌ر سه‌وز بێت و پێ بگا ..ئینجا بۆ تۆ بێت یان نا لات گرنگ نیه ..چونكه دڵى دایك وا ده‌خوازێت و ژیان دوور له‌خه‌زان و هه‌میشه به‌هارى پرِ نێرگز بێ..دیسانه‌وه به‌خته‌وه‌رى چه‌كه‌ره‌ى ده‌ركا و رِه‌گ و رِیشه‌ى داكوتاو بێ...........
دایـــــــــــــــــــــه‌كان:
به فكرى رِۆشن و مه‌چه‌كى رِنگین دنیاتان هه‌ژان..مه‌زنترین قه‌لاَى پۆلاَینى نه‌وه‌كانن و بۆ جیهانتان سه‌لماند..به‌خشنده‌یى و چاكه‌كارى و لێبورده‌یتان
به‌گوێى بونه‌وه‌را چپاند..له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا شایه‌نتانه ،پیرۆزتان بێ
رِێزدارى خواى میهره‌بان ..كه‌وا به‌هه‌شت وا له‌ژێر پێتان.................

