نیگار حمد على
له هه‌وارى بێ نازى
له‌ناخى دیده‌ى بێزارى
له ژێر هه‌ورى حوزن وته‌نیایى
له ده‌روازه‌ى دڵى چاوه‌روانى
نمه‌ى بارانى خه‌م ئه‌بارى....
له‌كه‌نارى بێ هیواى
له‌وه‌رزى بێ وه‌رزى
له‌مان و ژیانى بێ هه‌ستى
له‌دنیاى جوانى بێ سۆزى
وا غه‌ریبێ بۆ دواجارئه‌یه‌وێ بدوێ ....
په‌رِه‌ى گوڵ به‌ده‌م باوه ئه‌ژاكێ
شنه‌ش وا ئه‌رِواو دێ
سوورِى گه‌ردوون ئه‌گه‌رِێ
یادى ئه‌زیزان له بونا ئه‌سرِێ
كه‌چى مردن نازانم بۆهه‌ر نایێ....
قژى كاڵ و گوڵى ئاڵ ئه‌وه‌رێ
ناسكى دنیا و نێرگز نامێنێ
تروسكه‌ى خه‌نده و رِه‌نگه‌كان له‌خه‌وا به‌دى ئه‌كرێ
ته‌مه‌نیش وه‌ك گه‌لاَى زه‌رد ئه‌كه‌وێ
ئه‌ى بۆ ژانى بوون و هه‌نگاوى نوێ چى ئه‌وێ....
جوانیه‌كانى ئه‌ودیوو چاوه‌رِێن
بۆسه‌فه‌رى دڵى ماندووبه‌تاسه‌وه‌ن
وا ئه‌نالێنێ به‌ده‌م ساته‌كانى زه‌مه‌ن
تا بیكه‌نه میوانى سه‌ر سنوورى ئه‌وین
به‌لاَم كه‌ى دێن ؟تا له‌گه‌ڵ خۆتانا بیبه‌ن ....

