تبليغاتX
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى - بــــــــــــــــۆ یاد ى تــــــۆ
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى
بســــــــــم اللة الرحمـــن الرحيم
بۆ یادى تۆ

 

ئەى پێغەمبەرى زانا و دانا
رابەرو پێشەوا ى دونیا
ئەمڕۆى ئێمە و ئەم سەردەمە
غە م و نوتەکەى سیا شەوە
..........................................
پێمان دەوە هێزى ئیمان
هێزى ژیان هێزى گریان
تیشکى ڕوناکى پەیامت
دەگرێتەوە هەموو جیهان
............................................
تۆى پێشەواو ماموستامان
بۆ جیهان و بۆ کوردستان
بەماڵ وبە گیان لە پێناوتا
پەیمان بێ وا لە گەڵتاین
..............................................
ئێمەین کوردین خاوەن باوەڕ
لەگەڵ ئاشتین دژى شەڕ
لە سایەى پەیامى تۆ
دەڕۆین ،دەڕۆین ،بەرەو ئاسۆ
..............................................
تۆى ئازیز و خۆشەویستمان
یادت ئەکەین وا لەدڵمان
هەموو شوین کەوتەى تۆین
هەتا دوا ساتى تەمەنمان
.........................................


: هونراوه
| |