تبليغاتX
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى - (دڵى دایکێک)
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى
بســــــــــم اللة الرحمـــن الرحيم
(دڵى دایکێک) دوشنبه نهم اردیبهشت 1387
(دڵى دایکێک)
نیگارحمد على

دایکێک ویستى سەردانى کوڕەکەى بکات و کەمێ تینوى هەستى دایکایەتى بشکێ ، هەربۆیە بریارى دا بە کۆمەڵێ دیارى جوان بەڕێ کەوێ ، بە ڵێ خۆى ئامادە کردوو و بەدڵێک پڕ لە شەوق و خۆشەویستى راستەقینە کە لە هەموو دنیادا دەس ناکەوێ تەنها لە دڵى دایکا نەبێ ، بە دەم ڕێگاوە بیرى لە یادەوەریەکانى مناڵى کورەکەى ئەکردەوە و سەر جەم بەسەر هاتەکانى لە خەیاڵیا ئەهێناو ئەبرد و ناوە ناوە بزەیەکى ئەکردوو بێ ئاگا لەدەورو بەرى نقومى رابردوو بوو ، سوپاسى خواى کرد کەئستە وا کورەکەى خاوەن ماڵ و خێزانە و ئەوەى زیاتر دڵ خۆشى ئەکرد ئەوە بوو کە دواى چەند ڕۆژێکى ترئەبێتە نەنە و دایە گەورە و یەکەم نۆبەرەى دێتە بون ، گەیشتە ماڵى کورەکەى ولەدەرگاى دا ، کورەکەى لەودیوو دەرگا پرسى کێیە؟ ووتى دایکتم ..... لەو کاتەدا کورەکەى خواردنێکى خۆشى ئەخوارد بە پەلە لاى برد ئنجا دەرگاى کردەوە،ژنەکەى ئەم هەڵویستەى زۆر لا سەیر بوو، بەسەر سورمانەوە سەیرى مێردەکەى ئەکرد و سەیرێکى دایکیشى ئەکرد کە ئەم هەموو رێگەى بریوەو دیارى بۆ هێناوە ، ئەویش ئاوا شت ئەشارێتەوە ،،لە و کاتەدا دایکەکە هەستێکى کرد و زانى هەردوکیان بێ تاقەتن ، بەسەر خۆى نەهێناو ووتى تەنها ویستم بێم ئەم خواردنەتان بۆ بێنم چونکە لە مناڵیەوە حەزت لێیەتى ویستم تۆى لێ بێ بەش نەبى،، ئەویش هەمان ئەو خواردنە بوو کە لەو کاتەدا لە دایکى شاردەوە ، سەیرە ئەوە دڵى دایک و ئەوەش دڵى مناڵ،،، دایکەکە بە دڵى پڕ لە خەم گەڕایەوە ،
بۆ بەیانى خێزانى کورەکە ووتى ئەمەوى ئەم مناڵەى ناو سکم لە بار بەرم ، نامەوێ.. مێردەکەى وتى بۆ؟ چۆن شتى وا ئەکەى؟ خێزانەکى وتى : من ئاوا لە سکم دا هەڵى گرم و دوایى گەورەى کەم وئازارى
پێوە ببینم ، دوا ڕۆژ کە چومە ماڵى خواردنم لێ بشارێتەوەو ڕوى گرژ بێ لەگەڵما ،، وەڵا هەر لە ئیستەوە
نامەوێ، کورەکە هەستى کرد کە هەڵەى کردوە بەرامبەر دایکى هەربۆیە زۆر پەشیمان بۆوەو لەگەڵ خێزانە ژیرەکەى بەیەکەوە چونە سەردانى دایکى و دەستى ماچ کردوو بە فرمێسکى پەشیمانیەوە داواى
لێ بوردنى لە دایکى کرد.......................



: بابه ت ووتار
| |