ئايا خواى كةورة ناتبينىَ
یکشنبه هجدهم فروردین 1387
(ئایا خواى گەورە نات بینێ)
نیگار حمد علىکاتێک ویستم ئەم بەسەرهاتە بنووسم بۆ ئەوەى هەموو بزانن لەگەڵ ڕوودانى دا
چاوەکان زۆر گریان ،دڵەکان پڕ بوون لە ژان ، کاتێک هەستیان بە گەورەیى خوا کرد، کە ئەو چەندە بەسەبرە بەرامبەر تاوانى ئێمە لەکاتێکا کە سەرپێچى ئەکەین، وە شەرم ناکەین و ئەو ئەمانبینێ، دەى ئەى نەفس؟ تاکەى بەردەوامى،
وا گەورەى هەموان ئەمانبینێ..فەرموون ئیوەو ئەم ڕووداوە:
کوڕو کچێکى گەنج بەناوى خۆشەویستى زۆر بەیەکەوە مانەوەو کاتەکانى ژیانیان
بەیەکەوە بەسەر ئەبرد و زۆر دەر ئەچوون بۆ دەرەوە ،،،،لەترسى قسەى خەڵک
ویستیان بچنە شوینێ کەس نەیان بینێ،،،( ئەى ترسى خوا) کە هەموو شتێ ئەبینێ؟ بەڵێ کورەکە وتى ئەچینە شوینێ کەس پێى نەزانێ ، دڵنیا ترى کردوو ووتى : نا بەڵکو خواش پێى نەزانێ؟؟ پەنا بەخوا...وە نەمانبینێ ... ئەزانن کێ گوێى لێ بوو؟ خواى گەورە،، بەڵێ چوونە شونێکى دوور لەچاوى خەڵک ،، بەڵام چى ، دواى کەمێک مانەوە، زۆر کەم ،،چى ڕووى دا ،، نەک تەنها
لاشەى بەلکو گیانى دەرچوو ، مرد ، لە جوڵە کەوت و نەما ،دڵى وەستا بۆ هەتا هەتایە... ئەى کچەکە چى بکا ؟ زۆر ترسا ،، ئاگاى لە خۆى نەما و بێ ویستى خۆى ڕاَى کردوو بەناو خەڵکا هاوارى ئەکرد( ئەیووت نامان بینێ.. بەڵام گیانى
کێشا)( ئەى ووت خوا نامان بینێ بەڵام مردو نەما)...بەڵێ هەر ئەمانەى دوبارە ئەکردەوە..... ئیتر با دڵنیا بین کە تەنها جارێ تووشى شت ئەبین و نهینیەکان نامێنێ ، وە پەردەى لەسەر لائەدرێ ،،،،دواى هیچ ناکرێ ،،،وەک ئەمەى ڕوى دا...
(الم یان للژین امنوا ان تخشع قلوبهم لژکر اللە وما نزل من الحق....)
بەڵێ خواى گەورە ...لێمان خۆش بەو بەزەیت پیامانا بێتەوەو لەسەر پبرستنى خۆت بەردەواممان بکە ...هەر خۆت گەورەمانى .......ئامین ..
سەرچاوە : Islamway
: بابه ت ووتار
|
|
