تبليغاتX
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى - دایکێکى یەک چاو...
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى
بســــــــــم اللة الرحمـــن الرحيم
دایکێکى یەک چاو... دوشنبه شانزدهم اردیبهشت 1387
دایکێکى یەک چاو...
ئا/ نیگار حمد على
دایکێک لەقوتابخانەیەک وەک کارگوزارێک کار دەکات و کوڕەکەشى لەهەمان قوتابخانە ئەخوێنێ ..هەموو جارێ کەدایکى ئەبینێ زور هەست بە شەرمەزارى و بێ تاقەتى دەکات ، بەوەى کەدایکى تەنها چاوێکى هەیە..a
وەدیمەنێکى ناشرین و ترسێنەروپێکەنیناوى هەیە و هاوپۆلەکانى گاڵتەیان پێ ئەکرد،وە زۆر تورە دەبێ لەدایکى و ئەلێ : تۆ دەبیتە هۆى تەریق بونەوەم لە ناو هاوڕیکانم ،، حەز ناکەم بتبینم ئەمەوى بمرم ،لەدنیا نەمێن،ئەو هیچى نەوت منیش گوێم نەئەدا بە هەست و نەستى،ئەوە بوو کوڕەکە بڕیارى دا بۆ شارێکى تر بڕوا لە سنغافورە بۆ خوێندن دوور لە چاوى دایکى ، دواى ماوەیەک خوێند نى تەواو کرد و هیچ ئاگاى لە دایکى نەبوو ، خێزانى پێک هێناو بووبە خاوەن ماڵ و مناڵ،دواى چەند سالێک
ڕۆژێک دایکەکە ویستى سەردانى کورەکەى بکات بەرەو شارى کورەکەى کەوتە ڕێ ، لەدەرگاى دا و کاتێ مناڵەکان دەرگایان کردەوە قیژاندیان و ڕایان کردە ژورەوە ، کوڕەکە هاتە دەرەوەو لەدایکى توڕە بوو ووتى : بۆ هاتى و بویە مایە ترساندنى مناڵەکانم بڕۆ جارێکى تر نەیەوە، دایکەکە بێ ئەوەى هیچ قسەیەک بکات تەنها ووتى بمبورن ناونیشانەکەم هەڵە کردوە، ڕۆیشت، ئیتر نەهاتەوە ،، دواى ماوەیەک لەقوتابخانە نامەیەکى بۆ هات تا ئامادەى کۆبونەوە بێت لەگەڵ ئەندامانى خانەوادە کەى...
،، کوڕەکە درۆى لەگەڵ خێزانى کرد وو ووتى من ناچم بۆ ئەم ئاهەنگەو سەفەرم هەیە ، دواى تەواو بوونى کۆبونەوەکە هەروا بۆ خۆشى و خۆ هەڵکێشان بەلاى خانووە کۆنەکەى ماڵى دایکى تێپەرى و لەدەرگاى دا بەڵام کەس نەیکردەوە ، دراوسێکەیان وو تى بەداخەوە مردوە و ئەم نامەى بۆ تۆ جێ هێشتوە ، کوڕەکە بەهێواشى نامەکى کردەوە و خوێندیەوە::::
کوڕى شیرینم ، ئەمڕۆ لەم کۆبونەوەدا زۆر حەزم بوو بت بینم، بەڵام نەمتوانى بێم وبتبینم چونکە نەخۆشم ، من داواى لێبوردن ئەکەم کەبومە هۆى شەرمەزارى تۆ وە ترسانى مناڵەکانت، چونکە وەک هەموو دایکێک ویستم سەردانى نەوەو کورەکەم بکەم، ئەزانى کاتێ کەمنال َ بوى توشى ڕووداوێ بوى چاوێکت لەدەس دا منیش وەک هەموو دایکێک نەم توانى ئاوا بتبیم و بەچاوێ بژى ، هەر بۆیە بڕیارم دا چاوێکى خۆمت بدەمێ و بەختەوەربوم تا بەچاوى من دنیاى جوانى ببینى
لەگەڵ جوانترین خۆشەویستیم ..... دایکت،،
دواى خوێندنەوە تەنها فرمێسکێ نەهات لەچاوى ......
دە ئیوەش ئستە لەهەر شوێنێکن کە گەڕانەوە ماڵ دەستى دایکتان ماچ کەن ئەو دایکەى کە ژیانى خۆى بەخت ئەکا لەپێناو ڕوناکى بۆ تۆ،،، ڕاو ڕوانینى زیاتر بۆ ئێوە جێ ئەهێڵم،،،،


:
| |