ســــــــــۆراغ
پنجشنبه نوزدهم اردیبهشت 1387
سۆراغ
نیگار حمد على
هۆ ئازیزم...هاوڕێم
باڵاى چامەیەک کە ناوى ئەوینە
بە ئەندازەى ناسکى شعرو هەستى
شاعیر ..بیرت ئەکەم..
بە وێنەى سروشتى دیمەنى بەهاران
پەلکە زێرینەى دواى باران...
نەخش و نیگارە جوانەکان ...بروانە
نیگایەکت پێ ئەسپێرم...من لە وێم...
بەڵام..بەڵامەکان بە سۆن
ناخ ئەسوتێنن..
قەدەریش ناگۆرن...
هەموو جەستەمان یارى ئەکا
بەدەم ڕەشەباى ڕۆژگارو ژیان...
لیم ببورە ..کە شعرێکم لە هێلانەى
دیوانى تۆدا هەڵنەنیشت...
لیم خۆش بە گەر نەمتوانى وەک
پەپولەو کەنارى چەپکێ خەندەت
بۆ بێنم بە دیارى ....
بمبەخشە وا عەیامێکە بە شوێن
سۆراغ و دیدەنیتا هەردەم وێلم بە شەیدایى...
لە گەرمیان وکوێستان تا ئەو پەرى جیهان
بۆ ساتێکیش وچان نادەم هەر دەگەرێم..
خۆ هەست ئەکەم ..وا لەڕۆحما
نزیکى لیم لە پانتایى هەوارى
دەرونى بێ نازمدا وەک تارمایى
تاوە نا تاوێ دێى ودەڕۆى..
لەگەڵ ونبونتا پەرەگرافەکانى ژیان
گەرانەوە سەرەتا..
خەونە جوانەکانیش سەفەریان کرد
بەرەو مەنفا..
تەمەنى خۆزەکانیش بەرەوسەرابى بیابان
دوا جار منیش بومە ..سێبەرى گەڵایەکى جێماو..
تەوارێکى باڵ شکاو ..
دەوەرەوە .. دەوەرەوە ..
لە ناو تەمى شەوى تارا
لە قوڵایى غوربەت وغەرقى خەما
لە خەیاڵ و نامۆیى و ونبونما
بەیەکجارى دەرم بێنە....
وا چاوەرێم ..لە ساباتى ژوانى ئەویندا
بەهەناسەى هەست و سۆزى راستەقینەبمژێنە..
لە هەوارى ئاسودەیى نەرم و نیان بمدوێنە...
لە دوایدا بە ڕێگاى گوڵزارى مروەتدا
بەرەو کوخەکانى شادیم بەرەو جێم مەهێلەَ...جێم مەهێڵە...
نیگار حمد على
هۆ ئازیزم...هاوڕێم
باڵاى چامەیەک کە ناوى ئەوینە
بە ئەندازەى ناسکى شعرو هەستى
شاعیر ..بیرت ئەکەم..
بە وێنەى سروشتى دیمەنى بەهاران
پەلکە زێرینەى دواى باران...
نەخش و نیگارە جوانەکان ...بروانە
نیگایەکت پێ ئەسپێرم...من لە وێم...
بەڵام..بەڵامەکان بە سۆن
ناخ ئەسوتێنن..
قەدەریش ناگۆرن...
هەموو جەستەمان یارى ئەکا
بەدەم ڕەشەباى ڕۆژگارو ژیان...
لیم ببورە ..کە شعرێکم لە هێلانەى
دیوانى تۆدا هەڵنەنیشت...
لیم خۆش بە گەر نەمتوانى وەک
پەپولەو کەنارى چەپکێ خەندەت
بۆ بێنم بە دیارى ....
بمبەخشە وا عەیامێکە بە شوێن
سۆراغ و دیدەنیتا هەردەم وێلم بە شەیدایى...
لە گەرمیان وکوێستان تا ئەو پەرى جیهان
بۆ ساتێکیش وچان نادەم هەر دەگەرێم..
خۆ هەست ئەکەم ..وا لەڕۆحما
نزیکى لیم لە پانتایى هەوارى
دەرونى بێ نازمدا وەک تارمایى
تاوە نا تاوێ دێى ودەڕۆى..
لەگەڵ ونبونتا پەرەگرافەکانى ژیان
گەرانەوە سەرەتا..
خەونە جوانەکانیش سەفەریان کرد
بەرەو مەنفا..
تەمەنى خۆزەکانیش بەرەوسەرابى بیابان
دوا جار منیش بومە ..سێبەرى گەڵایەکى جێماو..
تەوارێکى باڵ شکاو ..
دەوەرەوە .. دەوەرەوە ..
لە ناو تەمى شەوى تارا
لە قوڵایى غوربەت وغەرقى خەما
لە خەیاڵ و نامۆیى و ونبونما
بەیەکجارى دەرم بێنە....
وا چاوەرێم ..لە ساباتى ژوانى ئەویندا
بەهەناسەى هەست و سۆزى راستەقینەبمژێنە..
لە هەوارى ئاسودەیى نەرم و نیان بمدوێنە...
لە دوایدا بە ڕێگاى گوڵزارى مروەتدا
بەرەو کوخەکانى شادیم بەرەو جێم مەهێلەَ...جێم مەهێڵە...
: هونراوه
|
|

