تبليغاتX
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى - وەرزى گــــــــــــــــــــۆڕان
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى
بســــــــــم اللة الرحمـــن الرحيم
وەرزى گــــــــــــــــــــۆڕان شنبه بیست و یکم اردیبهشت 1387
(بەناوى خوا ى بێ وێنە)
وەرزى گۆڕان ( نیگار حمد على)
هەرچەندە بژین زیاتر دەستى پەروەردگار ئە بینین ،بەتایبەت لە ناخ و هەستمان ، زور پێویستمان
بە بەدیهینەرمان هەیە، هەتا بژین زیاتر و زیاترمان ئەوێ، بەتایبەت ( گۆڕان) حەزمان لە گۆڕانە
لە ژیان لە خۆمان لە دەورو بەرمان لە هەستمان ، ئەمەش سروشتى ژیانە و تا ماوین بە دواى
گۆرانداین و دنیاش بە گۆڕانەوە جوانە و زۆر جاریش لە دوبارە بوەکان بێزار دەبین و وەرەز دەبین
ئەمە حاڵمانە تا لەم ژیانە گوزەر کەین ، بە ڵام لە شوێنێک دا هەرگیز حەز بە گۆران ناکەین(لایبغون عنها حولا)کهف 108 ، هەموو جوانیەکان خۆشن ، خۆ شیە کانیش جوانن، دڵ ئارامە، بەختەوەرى هەمیشەیە، دەرون ئاسودەیە ،ئەوێ زۆرى ئەوێ هەوڵ مانوو بون گریان بۆ تاوان بۆ سەربێچى بۆ بەرە نگار بونەوەى خراپە و فەرمان بە چاکە، سەراپا گۆڕانى ئەوێ، لە بیر و هۆش جەستەو دڵ کردار و گوفتار گۆران بەرەو راستى
بەرەو ویژدانى زیندوو ، ئامانجى باڵا ،مانا بەرزەکانى ژیان و مرۆڤایەتى، سەیرکە : ئەوەى ئەمڕۆو دوێنێى وەک یەک بێ دۆراوە، چ جاى ئەوەى هەموو تەمەنى یان ساڵەکانى یا هەفتەکانى وەک یەک بێ و هیچى زیاد یا کەم نەکردبێ، ئەو کات خۆى زیادە و بون ونەبوونى وەک یەکە،زۆر گرنگە مرۆڤ بتوانى ناوە ناوە هەڵویستەیەک بکا و فید باک بۆ رابردوو وە هەڵ سەنگاندنى هەبێ، بێش لێپرسینەوەى گەورە چونکە ئەو کات سوودى نابێ و فرسەت نیە بۆ کار تەنها حسابات و ووردبونەوە و پاداشت و سزا یە، ئەو کات کەلە دادگا دەرچوین و تاوانبار نەبووین ئیتر بەرەو نەگۆرى ئەڕوین حەزمان لەم گۆڕانەى ئەمِرۆمان نابێ
بۆ هەتا هەتایى ئەژین و خۆ شیەکان بێ کۆتان و بەهەر شێوەیەک بێ راِزى ئەکرێین و باش بزانین ئەمڕۆ
کات و فرسەتى کارى جوان وباشە لەوێش کات و فرسەتى لێپرسینەوەیە...دەى با خەروارى کارمان بەرز کەین..دنیایک کە پڕە لە گۆڕان و ئەم سەرو ئەو سەر پەلە پەل نەگۆرینەوە بە دنیایەک لە بەهەشت....


: بابه ت ووتار
| |