یاساى ئاسمان لەبەرژەوەندى تۆ دایە ....
ئیمە دڵنیاین کە هەرچى جوانیەکانە بۆ مرۆڤى بروادار دروست کراوەو خوشیەکانیش بە رێوو شوینى خۆى شایانى ئەون ...کاتێ قەدەغەکراوێ دەبینین و بێ ئاگا لەدەریاى ئەودا مەلە ئەکەین و نقومى بەناو خۆشیە کاتیەکان دەبین ..توشى ئەنجامێکى تاڵ دەبین و پەشیمانیش داد نادات و سودى نابێ ...
ئەوەتا داوامان لیکراوە هەتا لەشتى گومان لێکراو دور کەوینەوە چ جاى قەدەغە کراوەکان.
ئەوەى واى لیکردم ئم پەیامەش بنوسم ...ئەوە بوو یەکێ لە هاورێکانم ووتى: مناڵێکمان توشى نەخۆشى چاو ئیشە بوو ..دواىئەوەى لێرە بێ هیوا بوین بردمانە دەرەوەى ووڵات بۆ ایتالیا و کەچومە نەخۆشخانەى دیارى کراو ئەوەى زور سەرنجى راکێشام ئەوە بوو؟؟؟هەرچى کارمەند و دکتۆر و ئەوەى لەوێ کارى ئەکرد
دەسکارى برۆى نەکردبوو ..لام سەیر بوو ..ئەوان چیان بویستایە وئارەزویان لیى بوایە ئەیانکرد
و هیچ رێگریش نیە .لە جل و بەرگ ..تیکەڵاوى ..خواردنەوە..ئیتر ئەوەى بیانە وێ ئەیکەن
رۆژێک لەکاتى پشودا زۆربەیان دانیشتبون منیش لیم برسین .. هۆى چیە وا برۆتان وەک خۆى ماوەتەوەو دەسکارى نەکراوە..لەکاتێکا ئیوە گرنگى بە جوانکارى و تجمیل و نەشتەرگەرى ئەدەن
؟؟؟وتیان چۆن شتى وا ئەکەین؟ ئێمەى زنا و دکتۆر و ماموستا شتێ ناکەین زەرەر بە تەندروستیمان بگات
زانست دەرى خستوە کە برۆ هەڵگرتن و دەسکارى کردنى دەبێتە هۆى کزى بینینى پێش وەخت
واتە چاو هەستى بینین پێنج ساڵ زوتر لەدەس ئەدات...لاى ئێمە عاقڵەکان شتى وا ناکەن
زۆر سەیرە ئەوان تازە ئەزانن کە دەسکارى برۆ ئەوە زەرەرەکەیەتى .. کەچى پەیامى ئێمە
1429 ساڵە پیمان دەلێ ( لەعنەتى خوا لە وکەسەى کە برۆ هەڵ دەگرێ و وە ئەوەى بۆى لادەبات )
(لعن اللە الواشمات والمستوشمات) ؟؟کاتێ ئەم فەرموودەیەبەم شێوازە وتراوەو جەختى لەسەر کەسى یەکەم ودووەم کردوتەوەوە بەهۆى گەورەریى زەرەرەکەیە ..کەمرۆڤ بەم کارە بجوکە نعمەتیکى زور گەورە
لەدەست ئەدات..ئەویش بینینە ..گەورەیى بۆ تۆ خوایە ..کە هەمیشە لە بەرژەوەنى بەندەکانى دایە
بەڵام بەداخەوە ئەم کارە نەک لاى کچان بە لکو لاى کورانیش بۆتە مۆدیل و لاسایى کردنەوە
بەریزانم..ئازیزیانم .. هاورێیانم:::
دڵنیابن ..
+هەموو مرۆڤێک خاوەن جوانى تایبەتى خۆیەتى..
+جوانى سروشتى لە هەموو جوانیە دەسکردەکان جوانترەو دەمێنێتەوە..
+وە بزانن هەرگیز جوانى روخسار پێوەر نیە بۆ کەسایەتى و هەڵسەنگاندنى..
+وەئەوەى بە جوانى روخسار تۆى ئەوێ ..هەرکات لەدەستت دا وازت لێد ێنێ..
+ناخى جوا ن ..هەمیشە ئاوێنەى روخسارە ..رەفتارى بەرزیش دەیرازێنیتەوە..
+ئەوەى دروستى کردووین ئەزانى چیمان بۆ باشە و گونجاوە ..با هەول َدەین بەرهەمى چاکە دروینە کەین
+لە کۆتاییدا جوان بین یان نا ..هەرچیەک بین .. بۆ ناو گۆرو گڵین ..کەسیش دواى مردن بەناوبانگى جوانیەوە نەماوەتەوە .. بەڵکو بە ناوبانگى ناخى جوان و رۆشنبیرى و چاکە خوازى وهەڵویستى بەرز و خزمەتى مرۆڤایەتى و ێدەقەى جاریەوە ..بە دلسۆزى و وە فایى و خۆشەویستى و دڵپاکیەوە
بە راستگۆى وهەول و تێکۆشان و داهێنان کاریەوە ..بە هەموو هەنگاوێک کەنیەتى رەزامەندى
میهرەبانى ئاسمان بوە نەک مرۆڤەکان
