بەختەوەرى لەگەڵ قەناعەت دایە....
ئەزانم ئیستە هیلاکى ..دڵ بەخەمى .بێ تاقەتى و هێزت نیە..هیچ ڕوناکى شک نابەى تروسکەى هیوات نەماوە ..ساتەکان ئەستەم گوزەر ئەکەن ..خۆشیەکان لیت دورن .. ئەزیزم:
نیگار حمد على
بەوەى هەی وە هەتە وە چۆن دروست کراوى ڕازى بە ...بە شێوەو ڕوخسارت ،،بە هاوسەرت ..بەماڵ و منالت..بە بوون و نەبونیت ..بە جۆرى ژیان و گوزەرانت ...بە نەخۆشى و لەشساغیت ..بە زیرەکى و سادەییت ،،بەکارو کاسبیت بە هەستان و بەرزبونەوەت ..بەدەرچون ودەرنەچونت ..بەسەرکەوتن و شکستیت ..بە ماند وبون و هەوڵدانت ..بە گریان و خەندەکانت ......بە کۆسپەکان و ناخۆشیەکانى سەر رێت ..بە هەموو شەڕەکانى رۆژگار و مل ملانێى ژیان ...وە بزانە تا ماوى تۆ خاوەنى یەک تەمەنى تا بەختەوەر بى هەوڵدە چاکسازى تیا بکە بە قەناعەت چونکە بەختەوەرى و قەناعەت بەیکەوە گرێدراون .
بەرێزم:
ئەزانم ئیستە هیلاکى ..دڵ بەخەمى .بێ تاقەتى و هێزت نیە..هیچ ڕوناکى شک نابەى تروسکەى هیوات نەماوە ..ساتەکان ئەستەم گوزەر ئەکەن ..خۆشیەکان لیت دورن ..
تۆش ..لەهەرکوێیەکى لەم سەر ڕوى زەمینە ..لە زیندانى ..یان نەخۆش خانە..تەنیایى بوتە هاوڕیت..دەوروبەرت چۆڵە و وا ئەزانى لە بیابانى ووشک و لەژێر دارێکى بێگەڵاداى ..
ئیتر وا دنیا بە ڕوتا داخراوەو نازانى چى بکەى ؟؟؟؟خۆشەویستان کۆچیان کردوەو جێماوى..
تۆش ئەبینم ..وا لەناو جێگەى نەخۆشیداى ..چارەسەرت ناکرێ ...دەستێک ..یان قاچێکت
نەماوە ...هیچ شک نابەى دڵت خۆش کا ..دەوروبەت بۆنى خیانەت و بێ وەفایى لێ دێ..
هاورێم:
دڵنیام پێویستیت بە زۆر ەو نازانى کلیلەکانى دەروازەى ناخت بدەى بەکێ ؟..دڵت پرە لە غەم و تەم ،،ئەتەوێ زور بڵێى و هاوار کەى بەس چۆن و کەى؟دەتەوێ کارەکانت ئاسان بن..دەرونت ئاوەدان بێ ..هەناسەت فێنک بێ...کەمێ پشوو بدەى ،،دورکەویەوە لە ناوەندى هەڵەو تاوان ..لە ئازارو ژانى ناڵەى دەرون ..دەتەوێ سەفەر لەگەڵ ئاو و مانگ و رووناکى کەى..دەتەوى ساتەکان هاورێت بن ..دنیا بەهەموو جوانیەوە بوت پێبکەنێ و باوەشى سۆزت بۆ واڵا کا...دەتەوێ دیدەى چاوت پڕبێ لە خۆشى و بەختەوەرى راستەقینە؟؟؟بیر ئەکەیەوە ؟؟چۆن ؟؟بە چ شێوازێ؟؟
من پێت ئەلێم ..زور ئاسانە ...تەنها و تەنها ..بەردەوام ..بێزار مەبە ..دوبارەى کەرەوە ..
ووشەى (استغفراللە)واتە داواى لێخۆش بوون ..ئەم ووشەیە کلیلى بەختەوەرى و قەناعەتە
دل خوش بوونە..ڕزق و رۆزیت زیاد دەکا..دەرونت دەکرێتەوە..ناخت رۆشت دەبێ ..خەمەکانت دەرەوێنەوە..کارەکانت ئاسان دەکا ..سودمەند دەبى..پلەو پایەت بەرز دەبێتەوە..لە فەرمودەیەک دا هاتوە (من اکثر الاستغفارجعل اللەله من کل هم فرجا ،ومن کل ضیق مخرجا، ورزقە من حیث لا یحتسب)
وە هەروەها (فقلت استغفروا ربکم انه کان غفارا ویرسل السماءعلیکم مدرارا) سورە نوح
تەنها تاقى بکەرەوە و بزانە چى ئەبێ.. دڵنیابە زەرەر ناکەى ...ئەگەر لەم تەمەنە کورتەش ئەنجامەکەى نەبینیەوە ..ئەوا بەدڵنیایەوە بەرهەمەکەى لە دوا رۆژدا چاوەرێت دەکا ....
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى
بســــــــــم اللة الرحمـــن الرحيم
بەختەوەرى لەگەڵ قەناعەت دایە....
دوشنبه بیست و چهارم تیر 1387
: بابه ت ووتار
|
|

