فێر بووم دووربینم بم ..دڵ فراوان بم ..لێبوردە بم .. بچوكەكان گەورە نەكەم...رابردووش لە یاد كەم ...هەوڵ بۆ دا هاتوو بدەم ..بۆ ئێستاشم بژیم ...فێر بووم خۆراگربم ..لەبەردەم ڕەشبایڕۆژگار وەك
چیا و دار بەروو بوەستم ...بەسەر كۆسپەكانی سەر ڕێ سەركەوم...
فێری كردم بەدەم ناخۆشیەكان پێبكەنم، چونكە ڕۆژێ دادێ كۆتاییان دێ،،فێریش بووم بەرامبەر ئەوانەی رەخنە م لێ دەگرن تەواو بێ دەنگ بم . چونكە راستیەكان نازانن ..بەگومانن..هەرئەوەندەی ئەیلێن ئەیزانن ..فێری كردم . ماندوو نەبم ..سوربم لەسەر جوانیەكان. بۆ خۆم نەژیم. بێدار بم ..بە خەندەبم ئەگر چی هەست بە ئازاربم...
فێر بوم..پەشیمان بم لە كال َ فامی ..بەهۆش بم بۆ پایەداری ..ئاسۆ و هیوای مرۆڤ دۆستی ..بەهێزی كەسایەتی....فێربووم : وەك گوڵ بم ..هێشتا بۆنی خۆشە و جوانە ..وا لەژێر پێدا كۆتایی بەتەمەنی دێ ..ئارام بم . سینە ساف بم..تا بە ئامانجی بالا َ ئەگەم..وەك گوڵە گەنم ..سەردانەوێنم ..لەگەڵ ئاو و زەوی بدوێم..
فیر بووم..رازەكانم ..خەمەكانم...هەمووی بۆ خۆم..چونكە میوانم ...ناكرێ هیچ بدركێنم. ئەبێ بە دەستی خۆم فرمێسكەكانم بسڕم..هێشتا دەم بە خەندە بم ...پڕ سۆز بێ دیدەی چاوم..فێربووم وەك خۆم بم ...تا بزانم تۆش خۆتی..بونت هەیە و هەی..
فێربووم بەختەوەری لە راستی دایە ..راستیش لە رازی بوون دایە ..رازی بونیش وا لەدڵدایە ..زانیم تا خۆشەویست بم ..لەوەی كە پەیوەندی بەمن نیە دوور بم ..تا لە ئاسمان نزیك بم ..ئەبێ پاك بم ..
لەوەی دەوتری َ بێ باك بم.. فێر بووم هاورێ بم ..لەگەل َ ژیان گورزە ركەم ...تا زیاترو زیاتر فێر بم ...چونكە بۆ دوا جار بەتەنیا لە ناو گۆڕم............

