
ساته‌كان بۆم ئه‌دوێن
ئا/ نیگار حمد علی
وا هه ست ده‌كه‌م گشت ساته‌كان له‌گه‌ڵم ئه‌دوێن .ئه‌وان هاورێمن , له‌وه‌ته‌ی هه‌م به‌یه‌كه‌وه گوزه‌ر ئه‌كه‌ین ..زۆر ده‌مێكه ئه‌یانه‌وێ ئه‌م په‌یامه‌م پێم بڵێن ...تاله نیوه‌شه‌وێكی زۆر دره‌نگ ووتیان:::.بۆ روناكی سه‌یری تیشكی زیوینی خۆر و هه‌تاو كه ..بۆ جوانی سه‌یری تریفه‌ی مانگ بكه ..بۆ ئاوه‌دانی سه‌یری سروشت كه ...بۆ هیوای گه‌ش سه‌یری ئاسمان كه ..بۆ كۆڵنه‌دانیش سه‌یری چیا بكه ..بۆ گۆرانكاری سه‌یری وه‌رزه‌كان بكه ..بۆ به‌رده‌وامی و نه‌وه‌ستان سه‌یری روبار بكه ...بۆ خۆشه‌ویستی سه‌یری گوڵ بكه..بۆ سپی و پاكی سه‌یری به‌فر بكه..بۆ په‌ند و ئامۆگاری سه‌یری مردن كه..بۆ روانینی ژیان سه‌یری ئه‌زموندار بكه..بۆ داهێَنان سه‌یری شنه بكه..بۆ خه‌نده‌و خۆشی
مردن كه..بۆ روانینی ژیان سه‌یری ئه‌زموندار بكه..بۆ داهێَنان سه‌یری شنه بكه..بۆ خه‌نده‌و خۆشی سه‌یری مناڵ و ئه‌ستێره بكه..بۆ هه‌وڵه‌كانت سه‌یری ره‌شه‌با بكه.. بۆ ئازایه‌تی سه‌یری زانست كه...بۆ سه‌ركه‌وتن سه‌یری راستی بكه...بۆ ته‌مه‌ن درێژی سه‌یری ویژدان كه....بۆ ره‌وشت سه‌یری عه‌قڵت كه...بۆ به‌خته‌وه‌ری سه‌یری قه‌ناعه‌ت بكه ...بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌یری گۆرستان بكه .. .بۆ ته‌ندروستیت سه‌یری سه‌وزایی بكه ...بۆ خێر‌و چاكه سه‌یر ی باران بكه...بۆ به‌رزی كه‌سایه‌تیت سه‌یری گوڵه گه‌نم بكه ..بۆئاسووده‌ی ده‌رون تۆ سه‌لا م بكه...تا خۆشه‌ویست بی هاورێی خه‌نده به ...تا بێخه‌م بێ برسیارله تایبه‌تمه‌ندی كه‌س مه‌كه..بۆ دانایت سه‌یری زانا بكه ..بۆ وورد بینی سه‌یری كات ژمێر بكه .. بۆ دوا رۆژت سه‌یری خۆرئابوون بكه ..بۆ هه‌موو ئه‌مانه و له‌مه‌ش زیاتر كه زۆر گرنگه.... به‌رده‌وام
بێ پشوودان بۆ ئان و ساته‌كان ..سه‌رجه‌م ویًستگه‌كان..... به‌دڵ و به‌هۆش ..به هه‌ناسه و گیان... .. .. ..سه‌یری قورئــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان بـــــــــــــــــــــــــــــــــكه
