نیگار حمد على
ئه‌وكاتانه‌ى دڵ ته‌نگ
ئه‌بم..له‌بونه‌وه‌ر رائه‌مێنم
له ته‌واوى هه‌ناسه‌ش
بێزارم..پرِ به‌دیده‌م
خه‌م له ئامێز ئه‌گرم..
پرِ به‌دڵ ئاهێك بۆ زه‌مه‌نى
مناڵیى هه‌ڵ ئه‌كێشم..
مناڵى پرِ بوو له
یارى و جوانى
ئازادى وشادى
به‌رائه‌ت و رِاستى
بیرم دێ هه‌موو ئێواران
تا سه‌رسوچى كۆلاَن
به‌ره‌و باوه‌شى بابه رِام ئه‌كرد...
ئاى چه‌ن خوش بوو
كاتێ ده‌ستى سۆز ى ئه‌هێنا
به‌سه‌رماو منیش سه‌یرى
هاورِێكانم ئه‌كرد.......
بابه گیان له‌گه‌ڵ
دوا سه‌فه‌رتا
یاگاریه‌كانى منالیشم
نه‌ما...
ئیستا‌و داهاتوشم
هه‌ر وونه..
بێ سۆزى تۆ
ژینم زۆر ئه‌سته‌مه..
ده‌رونم وێرانه‌و غه‌رقى غه‌مه..
تۆ پیم بڵێ::::
چى هه‌یه جێگه‌ى میهرى تۆ بگرێ..
چى هه‌یه بمخاته‌وه ژینى ئه‌وێ...
مه‌گه‌ر سه‌فه‌رى را كردنى من بۆلاى تۆ
كه‌مێ ئاسوده‌یم پێ ببه‌خشێ...
چونكه دڵنیام ..منم ئه‌بێ
ببمه‌وه رِێبوارى رِێ ..
