(به‌ناوى خواى هه‌میشه له یاد و به میهر) نیگار حمد على
سه‌فه‌رى ......
چه‌ن دڵ خۆش بوم ..كاتى بیستم دڵسۆزێ ..خاوه‌ن هه‌ست و سۆزێ .. خه‌ونى چه‌ند ساڵه‌م ئه‌هێنێته دى ..
تروسكه‌ى هیوا له دلمَما ئه‌پشكوێنێ ..شنه‌یه‌ك به هه‌ناسه‌م ئه‌به‌خشێ ..ته‌نها بۆ جارێ خه‌نده م به دیارى بۆ ئه‌هێنێ..چركه ,,چركه ساته‌كانم ئه‌گوزه‌راند ,,تا بگه‌مه جێ ژوان ,,ته‌واوى هه‌ست ونه‌ستم ئاوێزانى چاوه‌روانى بوو..ئه‌گه‌رچى به‌رده‌وام له خه‌یاڵما بوو..كه‌ى بێ ببمه رێبوارى رێ ..چونكه دڵنیا بووم ..په‌یمانم پێ درابوو..بچوكترین گومانم نه‌بوو ..ئـاى چه‌ن ئاسووده‌بووم..واهێدى... هێدى نزیك ئه‌بم..ئه‌رِۆم ..سه‌فه‌رئه‌كه‌م ..رۆحم ئه‌شوم ..به‌ره‌و باوه‌شى جیهانى سپى ..زۆر سپى هه‌نگاو ئه‌نێم ...ئییتر ناگریم .نامه‌وێ هاورێى بم ..ده‌مێكه گریان هه‌نسكى گرتووم ..وا ئه‌زانم ئه‌مجاره ئه‌وان جێم ناهێڵن ...له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌مبه‌ن ..ئه‌وان پار ووتیان : ئاماده به ..له‌گه‌ڵ كاروان هاوسه‌فه‌ر به ...
به‌لاَم ..به‌لاَم ..ئه‌م جاره‌ش به‌لاَمه‌كان هه‌ر به‌سۆن.. ناخم ئازار ئه‌ده‌ن ..ئاى چه‌ن دڵ ته‌نگم ..دیسان
بێ هیوا بوم . ئه‌وه‌ى چاوه‌رێى نه‌بوم ئه‌وه‌بوو .ئه‌رێ قه‌ده‌ر تۆى ؟ یان تۆ ؟كامتان بێ وه‌فان.. نابنه روناكیم بۆ ژیان ..ئه‌مجاره‌ش خه‌ونه‌كه‌م هه‌ر خه‌وێكى قوڵ بوو .. نه‌هاته دى ..كاتێ بێ دار بومه‌وه ..پێیا ن ووتم :: ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته هه‌ر وایه ..كه‌ى به‌خته‌وه‌رى شوێن وجێگاى دیاره..بۆ توش شه‌وو رۆژ هه‌ر یه‌كه‌و چ گۆرِانیكى تیایه؟؟ سه‌یرى ئاسمان كه‌و به په‌یژه‌كانى خه‌ما سه‌ركه‌وه ..چونكه هه‌میشه رۆحى تۆ وا له‌وێدا .. له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كان به ئاوازى خه‌م ئه‌دوێ ..به فرمێسكى ته‌نیایى سه‌فه‌رى رێ ئه‌برێ..ئیوه نازانن چه‌نده ماندوم ..بێ هێزم..له بیابانى تاریكی‌دا وون بوم..له‌وه ده‌چێ چاره‌نوسم له‌وه زیاتر نه‌بێ ..چاوه‌روانیش بۆ من وه‌ك چاوه‌رِوانى بولبولى ناو كونجى قه‌فه‌س بێ ...بیرم هاته‌وه .. هه‌مووو جارێ له خه‌ونه‌كانما پێیان ئه‌وتم ئه‌وه‌نده دڵ خوش مه‌به ..به‌م په‌یمانه..چونكه ئه‌وه دنیایه ..ئه‌مان تیایه ئه‌سته‌مه ..ئه‌مه قسه‌یه‌و گرنگ ئه‌نجامه ..بردنه‌سه‌رو وابه‌سته‌ى په‌یمانه ... ئیتر نازانم.. تا كه‌ى... تا كه‌ى ..هاورِێى گریان بم ...دیده‌م هه‌ر حوزن بێ و چاوه‌روانى چى بم ....
ئیستا زانیم منم ئه‌بێ خه‌م كالاَى بالاَم بێ و گریان و هه‌نسكى ساردیش ئاوێزانى ته‌مه‌نم بیت..
...............................................................................................
تێبینى :كاتێ ئه‌م خه‌م نامه‌یه‌م نوسى كه‌بێ هیوا بووم له په‌یمانێ پار وه‌رزى حه‌ج پێم درابوو
به‌لاَم به‌داخه‌وه ...نوسیم به‌ڵكه بریار به‌ده‌ستێ له‌م ولاَته بتوانێ ئه‌م خه‌ونه‌م بۆ بهێنێته دى..

