نیگار حمد علی.
له‌گه‌ڵ سڵاو ..له ناو سڵاو ..به‌سڵاو.. هه‌ناسه‌كه‌م .. فێنكایی دڵم ... سوڕی گه‌ردون گه‌ره‌كیه‌تی ماڵ ئاوایی بكه یی و جێ‌مان بێڵی وا ئه‌مجاره‌ش وه‌رزی دابرانه ..نازانم .. له‌م ده شه‌وه پیرۆزانه ی كه‌لامانی و خوت ئاماده‌ی سه‌فه‌ر ئه‌كه‌ی .. بۆ خوم بگریم ..یان بۆ هه‌مووان ..یان بۆ تۆ.. رێزدار بوی یان نا ..ئه‌وه‌ی چاوه‌رێت ئه‌كرد لێمان وا بوین یان ...هه‌ربۆیه دڵم به ئه‌ندازه‌ی سه‌ره‌تای خۆشی هاتنت ته‌نگه..هه‌ستی غه‌ریبم رۆژ دوای رۆژ باڵا ده‌كا ...ته‌واوی هیواكانم نه‌ما ..كه‌هاتی ووتم ساباتی سۆزه‌و سا به‌ڵكو به سایه‌ی تۆ دڵم ئاوه‌دان بێ .. به پیرۆزیت نزاكانم به‌ره‌و باره‌گای عه‌رشی خودا هه‌ڵزنێ . به هاتنت.كه‌مێ ئارامی و ئاسوده‌یت به ده‌رونم به‌خشی ..زانیم بونم هه‌یه و هه‌م..ئه‌توانم بدوێم.. بڵێم .. هاواركه‌م ..هه‌واری ناخ تینوه ..بۆ دڵۆپه ئاوێ هه‌زاران فرسه‌خه رێ ئه‌بڕێ و ماندوو نابێ ..چونكه دوای ئه‌و دڵۆپه ئاوه به هاری ته‌مه‌نی پڕ نێرگزه جار دێ ...خه‌نده هه‌میشه‌ییه‌كان دێنێ .. شه‌ونمی سه‌ر.گوڵ و گوڵزار به‌شنه‌ی رۆح ده‌به‌خشێ ..كه روناكی مانگ ده‌ركه‌وت مانای ژیان و خۆمان و بێ نازه‌كانمان زانی ...به‌ڵام له‌م نزیكانه وون ئه‌بێ ..ئه‌وسا مانای دیلی نه‌فه‌س و دنیای فانی و جیهانی سته‌م و ڕق تاوان و گومرایی ئه‌زانین ...ده‌سا ئه‌ی له هه‌موان گه‌وره‌تر خاوه‌ن میوانی ئازیز و هه‌موو سروشت ...له گه‌ل َ گه‌ڕانه‌وه‌ی میوان ...بمانبوره و بمانبه‌خشه ..ئه‌وه‌ی به میواندا ناردمان به گه‌وره‌یی خۆت لێمان وه‌رگره ...ره حمێ سۆزێ به حاڵی داماومان بكه ..ته‌واوی ئه‌م ناوه‌مان بۆ بگۆره ..ئیمه هیچ نین ..به‌رامبه‌ر هێزی تۆ كه‌سیره‌ین ...به ئاوی كافوری سپی چڵكی تاوانه‌كانمان بشۆ ...ئیمه بریارمان دا له‌گه‌ڵَ میوان و دوای میوان هه‌ر له‌سه‌ر سفره و ده‌رگای كراوه‌ی تۆ وه‌ك لات و گه‌دا سه‌رمان دا خه‌ین و به فرمێسكی په‌شیمانی وحه‌سره‌ت ئاویزانی ته‌وبه‌ی هه‌تا هه‌تایی یادت بكه‌ین ...چاوه‌ر وان بین ...تا لایه‌كمان لێ بكه‌یته‌وه‌و لێمان خوش بی ...نه‌وه‌ك نه‌توانین و ئه‌جه‌ل ڕیمان نه‌دا بۆ ئاینده له‌پێشوازی میوانی ئازیز دا بین ....
