ئا/ نیگار حمد علی .
سلاَوی خواتان لێ بێ ، به‌یانیه‌ك زوو پیاوێك هه‌ستا ده‌س نویژی گرت و خۆی گۆڕی و به‌ره‌و مزگه‌وت ڕۆیشت , له نیوه ڕێگا كه‌وت و جله كانی پیس بوو , گه‌ڕایه‌وه ماڵ و جله‌كانی گۆڕی وده‌س نوێژی گرته‌وه‌و به‌ره‌و مزگه‌وت ڕۆیشته‌وه و له هه‌مان جێگا كه‌وته‌وه‌و جله‌كانی پیس بۆوه , دیسان گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه‌و جله‌كانی گۆڕی و ده‌س نوێژی گرته‌وه‌و له ماڵ هاته ده‌ر تووشی كه‌سێك بوو چرایه‌كی پێ بوو ..لێی پرسی تۆ كێ؟ ووتی دووجار تۆم بینی كه‌وتی هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌وێ ڕێگات بۆ ڕووناك بكه‌مه‌وه به‌ره‌و مزگه‌وت ..به‌یه‌كه‌وه ڕۆشتن تا گه‌شتنه ده‌رگای مزگه‌وت و پیاوه‌كه پێی ووت فه‌رموو با نوێژ بكه‌ین , ووتی: من نایه‌مه مزگه‌وت ,, لێی دووباره كرده‌وه ..ئه‌ویش زور به توندی وه‌لاَمی دایه‌وه و وتی من نایه‌مه‌وه مزگه‌وت و نوێژ ناكه‌م ..پیاوه‌كه ووتی بۆ نوێژ ناكه‌ی : تۆ كێی ؟ ووتی : من شه‌یتانم جاری یه‌كه‌م تۆم كه‌واند تا بگه‌رێیه‌وه و له مزگه‌وت نوێژ نه‌كه‌ی ,, به‌لاَم كاتێ كه ڕۆشتیه‌وه ماڵ و هاتیه‌وه ..خوای گه‌وره له هه‌موو تاوانه‌كانت خۆش بوو ... جاری دووه‌م كه تۆ‌و كه‌واند و گه‌ڕایه‌وه و هاتیه‌وه خوای گه‌وره له تاوانی خیزانه‌كه‌ت خۆش بوو ,,هه‌ربۆیه ترسام بۆ جاری سێ یه‌م بتكه‌وێنم و بگه‌رێیه‌وه ماڵ وبێیه‌وه مزگه‌وت .. خوای گه‌وره له تاوانی هه‌موو دانیشتوانی ده‌ورو به‌رت خۆش بێت..
سه‌رچاوه: http://www.55a.net/vb/showthread.php?t=10434
نــیــــــــــگارحمــــــــــــد علـــى
بســــــــــم اللة الرحمـــن الرحيم
: بابةت
|
|
